گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

گۆڕانکاریی نرخى دۆلار لەکاتى داخستنى بازاڕدا

2020.12.20 - 17:52
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕانکاریی نرخى دۆلار لەکاتى داخستنى بازاڕدا

ناس کورد-

نرخى دۆلار لەکاتى داخستنى بازاڕدا گۆڕانکاریی بەسەردا هات و 100 دۆلار بەرانبەر 143 هەزار و 250 دینار جێگیر بوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى بەدواداچوونى "ناس کورد" بۆ نرخى دراوەکان، نرخى دۆلار ئەمڕۆ بەرز و نزمى بەخۆوە بینى، دواى ئەوەى بانکى ناوەندى عێراق بەفەرمى بەرزکردنەوەى بەهاى دۆلارى بەرانبەر دینار راگەیاند.

 

نرخى 100 دۆلار ئەمڕۆ لەنێوان 143 هەزار دینار بۆ 144 هەزار و 250 دینار مامەڵەى پێوەدەکرا، بەڵام لەکاتى داخستندا لە 143 هەزار و 250 دیناردا جێگیر بوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

بەگوێرەى نوسراوێک کە ئەمڕۆ یەکشەممە (20ی کانونی یەکەمی 2020) لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە دەرچووە و "ناس کورد" کۆپییەکی دەستکەوتووە، نرخی یەک دۆلار بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کراوە:

 

- وەزارەتی دارایی یەک دۆلار بە 1450 دینار دەفرۆشێت  

 

-بانکە ئەهلییەکان یەک دۆلار بە 1460 دینار دەفرۆشن بە بازاڕەکانی دراوی بیانی  

 

لە بانکە ئەهلی و بازاڕەکانی دراوەکانەوە یەک دۆلار بە 1470 دینار دەفرۆشرێت بە سودمەندی کۆتایی (کڕیاری ئاسایی)   

  

واتە لە کۆتاییدا نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دەبێت بە 147 هەزار دیناری عێراقی.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى