ناس کورد-
سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، نابێت پلانى دابەزاندنى بەهاى دینارى عێراق کاریگەرى راستەوخۆ لەسەر گوزەرانى هاووڵاتیان جێبهێڵێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د.ڕێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارى خۆى لە تویتەر کە "ناس کورد" بینیوویەتى (20ى کانونى یەکەمى 2020) ئاماژەى بەوە کرد "پلانی دابەزاندنی بەهای دیناری عێراقی لەبەرامبەر دۆلار،کاریگەریی ڕاستەوخۆ و نەرێنی لەسەر گوزەرانی هاووڵاتیان و نرخی شمەک و پێداویستی ڕۆژانە دەبێت".
وتیشى "بۆیە دەبێت هاوتەریب پلانی گەشەپێدان و پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی،بەئاراستەی خود دابینکاریی(اکتفاء الذاتي) جێبەجێ بکەین".
بڕیارى وەزارەتى دارایى عێراق بە دابەزاندنی بەهاى دینارى عێراقى لە بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا.