ناس کورد-
بەڕێوەبەرى بانکى ناوەندى عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەرزکردنەوەى بەهاى دۆلار لەبەرامبەر دینارى عێراقیدا لەسەر داواکارى وەزارەتى دارایى بووە و بۆ ئەو مەبەستەش داواى ڕوونکردنەوەیان لە وەزیر کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە میانەى چاوپێکەوتنێکیدا لە تەلەفزیۆنی فەرمی عێراقی کە بڕیارە ئەمشەو بڵاوبکرێتەوە و "ناس کورد" بەشێکی بینیوە، مستەفا موخیف، بەڕێوەبەرى بانکى ناوەندى عێراق (20ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاندووە، وەزارەتى دارایى بە فەرمى داواى کردووە نرخى یەک دۆلار بکرێتە 1450 دینار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، ئەوانیش داوایان کردووە وەزیرى دارایى ئامادەبێت بۆ ڕوونکردنەوەى هۆکارى بەرزکردنەوەى بەهاى دۆلار لەبەرامبەر دیناردا.
موخیف دەشڵێت، بانکى نێودەوڵەتى لەساڵى 2014ەوە داواى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلارى بۆ هەزار و 500 دینار کردووە لەبەرامبەر دۆلارێکدا.
بەڕێوەبەرى بانکى ناوەندى باسى لەوەش کردووە، "یەدەگى عێراقى هێشتا لە دۆخێکی باشدایە و وەزارەتى دارایش بەرپرسە لەپاڵپشتیکردنى چینە هەژارەکان، ئەو وەزارەتە هەڵدەستێت بە دووقاتکردنى موچەى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى."
موخیف بە پێویستیشى دەزانێت کە وەزارەتى دارایى داهاتى گومگرى زیاتر بکات و دەشڵێت، "بەڵێنى تەواوکردنى کارە گومرگییەکان و خاڵە سنورییەکانی داوە."