ناس کورد-
بریكاری وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، ھۆكاری بەرزبوونەوەی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی ئەوەیە كە حكومەتی عێراق دەیەوێت كورتھێنانی خۆی بەو شێوەیە پڕ بكاتەوە، "بۆیە پێویستە بانكی ناوەندی ئەمە قبوڵ نەكات چونكە دەزگایەكی سەربەخۆیە و نابێت حكومەت دەست لە كاروبارەكانی وەربدات."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زاگرۆس فەتاح لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە وتی، "حكومەتی عێراق دەست لە سیاسەتی بانكی ناوەندی وەردەدات، كە ئەمە كارێكی خراپە و بانكی ناوەندی پێویستە دەزگایەكی سەربەخۆ بێت و نابێت حكومەت دەست لە كاروبارەكانی وەربدات بەپێی دەستور، بەڵام حكومەتی عێراق كورتھێنانی ھەیە و پارەی پێویستە، كە دۆلاری لە نەوت دەست دەكەوێت و دەیكاتە دینار، بەوەش پارەی زیاتری دەست دەكەوێت، بۆیە ئەگەر بانكی ناوەندی رازی بێت كە دژی ھەندێك یاساشە و كارێكی خراپە، راستگۆیی خۆی لەدەست دەدات و ئەمەش كاریگەری لەسەر ھەرێمی كوردستانیش دەبێت، چونكە ئێمەش پارە بەكار دێنین و زۆرینەی شتەكان بە دۆلارن، بۆیە زیانی بۆ ھەرێمی كوردستانیش دەبێت و ھاووڵاتیان زیان دەكەن".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زاگرۆس فەتاح وتیشی، "ھەر كاڵایەك بە دۆلار بێت، بە پارەش گران دەبێت، كە بەو هۆیەوە ھاوڵاتیان لە عێراق و ھەرێمی كوردستان زەرەرمەند دەبن، بۆیە ئەگەر بانكی مەركەزی ئەوە قبووڵ بكات، زۆر خراپە و میسداقیەتی خۆی لە دەست دەدات".
باسی لەوەش كرد، "بۆ زێڕیش كە بە دۆلارە، بە ھەمان شێوە كاریگەری لەسەر نرخەكەی دەبێت، چونكە نرخی زێڕ لە جیھان لە بازاڕەكان بە دۆلارە، بەڵام بەھۆی ئەوەی دۆلار لە عێراق گران بووە، زێڕیش گران دەبێت، چونكە جاران گەر زێڕ بۆ نموونە بە 100 دۆلار بووبێت كە ئەوكات 125 هەزار دینار بوو، ئێستا بووەتە 100 دۆلار بەرامبەر 145 ھەزار دینار، ئەمەش راستەوخۆ زێڕ گران دەكات، ئەگەر نا زێڕ لە ماوەی مانگێكدا نرخەكەی جێگیرە لە بازاڕی جیھان و زۆر زیادی نەكردووە و گۆڕانكایەكە زۆر كەمە، چونكە لەجیھان نرخی مسقالێك زێڕ جیاوازیەكی وای نەبووە و ئێستاش بە ھۆی گرانبوونی دۆلارەوە، زێڕ بە دینار گران بووە، گەر نا بە دۆلار زۆر جیاوازیی نییە".
ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى