گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشداری

هۆشداری لە بەرزکردنەوەی نرخی دەرمان لە هەرێم دەدرێت

2020.12.20 - 15:21
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداری لە بەرزکردنەوەی نرخی دەرمان لە هەرێم دەدرێت

ناس کورد-

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتیی هۆشداری لە بەرزبوونەوەی نرخی دەرمان و پێداویستی پزیشکی دەدات و داوا دەکات نرخەکان بەرز نەکرێنەوە، دەشڵێت، بەشێكی زۆر لە بەرپرسانی تەندروستیی لە قاچاخچێتی دەرمان تێوەگلاون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا تۆڕی پاراستنی تەندروستیی گشتی (یەکشەممە 20ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "بەداخەوە بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر گرانبوونی نرخی شتومەک و  ئەوەش بارگرانیەکی تر بۆ سەر شانی هاوڵاتیان و خەڵکی ماندوی کورستان زیادەکات."

 

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، "لێرەوە هۆشیاریەکی توند دەدەین لەسەر ئەگەری گرانبوونی دەرمان و کەرەستە و خزمەتی تەندروستی، وەکو لە ڕابوردوودا ڕویداوە، بازرگانە چاوچنۆکەکانی بواری تەندروستی بەدوای هەلێکدا گەڕاون بۆ ئەوەی گورگ ئاسا پەلاماری خەڵکی کوردستان بدەن، ئەم ڕەفتارە نا مرۆڤانەیەمان لە کاتی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا بینی، ئەو بازرگانە تێرنەخۆرانە، بەناوی چارەسەری کۆرۆنا هەموو شتێکیان لەسەر هاووڵاتیان گران کرد و بازرگانیان تەنانەت بە هەوا و ئۆکسجینیشەوە کرد."

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، " بە توندی هۆشیاری دەدەینە ئەو بازرگانە چاوچنۆکانە کە دیسان بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاریش نەقۆزنەوە بۆ مەرامە چەپەڵەکانیان، بە تایبەتی هۆشیاری دەدەیەنە بازرگان و قاچاخچیەکانی دەرمان کە نرخی ئەو کەرەستانە گران نەکەن کە پێش بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار هێناویانن."

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "ئێمە هیچ داواکارییەکمان لە دەسەڵاتداران و بەتایبەتی وەزارەتی تەندروستیش نیە، بەشێکی زۆر لە بەرپرسە بالاکانی وەزارەتی تەندروستی لە خراپترین حاڵەتدا خۆیان گلاون لە بازرگانی دەرمان و کەرەستەی پزیشکی یان خزمەتی بەرپرسە سیاسی و حیزبیەکان دەکەن کە لە بوارەکەدا خەریکی بازرگانی و قاچاخچێتی دەرمانن."

 

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی داواشی لە هاوڵاتیان کردووە بە هۆشیاریەوە مامەڵە بکەن و دەڵێت، " تۆڕەکەمان لە هەموو ڕەفتارێکی گوماناوی و دەستدرێژی بازرگانەکانی بواری تەندروستی ئاگاداربکەنەوە، بە تایبەتیش ئەو بەڕێزانە ئاگادار دەکەینەوە کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە کە ئاگاداربن لە قۆڵبڕی بازرگانە چاوچنۆکەکانی دەرمان و کەرەستەی پزیشكی."