گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەی ببینە

پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی ئەو کەسانەى بڵاوکردەوە کە سوکایەتییان بە کەسێک کرد

2020.12.20 - 14:20
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی ئەو کەسانەى بڵاوکردەوە کە سوکایەتییان بە کەسێک کرد

ناس کورد-

پۆلیسی سلێمانی ڤیدیۆی دانپێدانانی دوو تۆمەتباری بڵاوکردەوە کە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا سوکایەتی بە کەسێک دەکەن و لێی دەدەن و ڤیدیۆکەى بڵاودەکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیسی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی بۆ ناس کورد نێردراوە (20ی کانونی یەکەمی 2020) دەڵێت، پاش بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆییەک کەچەند کەسێک دەستدرێژی دەکەنە سەر هاوڵاتییەک بەلێدان و سوکایەتیپێکردن، ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەکی پێک هێنا بۆ بەدواداچون."

 

دەشڵێت، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ئەو تاوانە، پاش ئامادەکردنی هاوڵاتییەکە و وەرگرتنی وتەکانی وەک سکاڵاکار، لەماوەی 24 کاتژمێردا تونرا سەرجەم تۆمەتبارانی ئەم تاوانە دەستگیربکرێن و بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەندبکرێن و هەر تۆمەتبارێکی تر دەستی هەبێت لەم تاوانە دەستگیردەکرێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

دوێنێ شەممە 19ی کانوونی یەکەمی 2020، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە کە کەسێک دەستی کەسێکی دیکەی بەستووەتەوە و لێیدەدات و "پێڵاوەکانی پێ ماچ دەکات" ئەوەش کاردانەوەی گەورەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروست کرد.