گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

عێراق دەچێتە كام بەرە، ئێران یان ئەمریكا؟

كۆبوونەوەیەكی نهێنی لە سەرۆكایەتی كۆماری عێراق ئەنجامدەدرێت

2019.05.19 - 18:58
كۆبوونەوەیەكی نهێنی لە سەرۆكایەتی كۆماری عێراق ئەنجامدەدرێت
ناس كورد- لەكۆشكی سەلام لەشاری بەغدا، سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە كۆبوونەوەیەكی نهێنی و دوور لە چاوی میدیاكان سەركردە سیاسیەكانی عێراق كۆدەكاتەوە و تاوتوێی شێوازی یەكلایكردنەوەی هەڵوێستی عێراق لەسەر كێشە و گرژییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا، دەكرێت. . ناس كورد لەسەرچاوەیەكی سیاسی باوەڕپێكراوەوە زانیوویەتی "كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و سەركردە سیاسیەكانی عێراق و سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراق و سەركردەكانی حەشدی شەعبی و سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی ئەبو مەهدی موهەندیس و ڕابەری بزوتنەوەی عسائیب قەیس خەزعەلی، ئەنجام دەدرێت. . بەوتەی سەرچاوەكە، كۆبوونەوەكە لەكاتژمێر 8ی ئێوارە دەستپێدەكات تا نزیكەی كاتژمێر 3ی بەرەبەیان تا كاتی پارشێو، بەردەوام دەبێت. . ناس كورد زانیوویەتی، كۆبوونەوەكە جەختدەكاتەوە لەسەر پابەندبوونی گروپە چەكدارەكانی ناو حەشدی شەعبی بە بڕیاری سیاسی حكومەتی عێراق و بێلایەنییان لە كێشەی نێوان ئەمریكا و ئێران، هەروەها كۆبونەوەكە جەختدەكاتەوە لەسەر ئەوەی كە حكومەتی عێراق ڕێكاری توند و خێرا دژ بەو گروپانە بگرێتە بەر كە پابەندی بڕیاری سیاسی دەوڵەتی عێراق نابن. .