گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پۆلیس ئەو کەسانەی دەستگیرکرد کە سوکایەتییان بە گەنجێک کرد و ڤیدیۆکەیان بڵاوکردەوە

2020.12.20 - 13:56
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیس ئەو کەسانەی دەستگیرکرد کە سوکایەتییان بە گەنجێک کرد و ڤیدیۆکەیان بڵاوکردەوە

ناس کورد-

لێدان و ئازاردانی گەنجێک و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکەی لەلایەن چەند کەسێکەوە، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و سەرچاوەیەکیش لە پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی ئەو کارەیان کردووە دەستگیرکراون. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ شەممە 19ی کانوونی یەکەمی 2020، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە کە کەسێک دەستی کەسێکی دیکەی بەستووەتەوە و لێیدەدات و "پێڵاوەکانی پێ ماچ دەکات" ئەوەش کاردانەوەی گەورەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروست کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی (یەکشەممە 20ی کانوونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "سەرجەم ئەو کەسانەی لەو کارەدا بەشداربوون دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و بە ڤیدیۆش دان پێدانانەکەیان تۆمارکراوە."

 

وتیشی، "ئەمڕۆ یاخود سبەی، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕێکدەخات و وردەکاری ڕووداوەکە ئاشکرا دەکات."

 

ناس کورد زانیویەتی، ڕووداوەکە لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی بووە و تۆمەتبارەکانیش لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە دەستگیرکراون.