گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەى بزانە

ماڵپەرێكی جیهانی: ئەمساڵ چەندین وڵات بەهای دۆلاریان بەرزکردووەتەوە

2020.12.20 - 11:41
App store icon Play store icon Play store icon
ماڵپەرێكی جیهانی: ئەمساڵ چەندین وڵات بەهای دۆلاریان بەرزکردووەتەوە

ناس کورد-

شیكارێكی ماڵپەڕی ئابوریی Investing ئاشكرای دەكات، سەرباری ئەوەی لەمساڵدا دۆلار 16% بەهای لەخۆی لەدەستداوە، كەچی چەندین دەوڵەت ناچارن بەهای دراوی خۆیان نزم بكەنەوە بەرامبەر ئەم دراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕە جیهانییەكە لە شیكارێكدا كە ڕاوێژكار و شرۆڤەكاری ئابوری محەمەد سەلمان ئامادەی كردووە و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (20 كانونی یەكەمی 2020) باس لەوە دەكات، ڕەنگە بارودۆخی ساڵانی 1930 لە جیهان دووبارە ببێتەوە كە شەپۆلێكی هەژاری دنیای گرتەوە بەتایبەت كە ئێستا هەندێك وڵات پەنا بۆ دابەزاندنی بەهای دراوەكانیان دەبەن بۆ ئەوەی دەسهاتی زیاتر دەست بخەن.


شيكارەكە جەخت لەوە دەكاتەوە، بەدڵنیایی دۆلار دەگەرێتەوە بۆ ئاستی جارانی خۆی هەرچەندە دوا بكەوێت، ئەزموونی زۆریش هەن كە ئەمەریكییەكان ئەم قۆناغانەیان تێپەڕاندووە.


دۆلار 85% دراوی بازرگانی جیهانی پێكدەهێنێت و یەدەگی هەڵگیراوی دۆلار لە جیهاندا 65% كۆی دراوە قورسەكان پێكدەهێنێت.