گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوسراوێک لە دارایی پەرلەمانەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم چەند بڕیارێکی تایبەت بە فەرمانبەران دەرکرد

2020.12.20 - 11:36
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی هەرێم چەند بڕیارێکی تایبەت بە فەرمانبەران دەرکرد

ناس کورد-

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێنماییەکی دارایی تایبەت بۆ هەموارکردنی بڕوانامەی فەرمانبەران دەرکرد و بەگوێرەی ڕێنماییەکە، ئەو فەرمانبەرانەی دەخوێنن پێویستە بڕوانامەکەیان لەگەڵ پسپۆڕی فەرمانگەکەیان بگونجێ، به پێچەوانەوە بۆیان هەموار ناکرێ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی دارایی هەرێم لە بەرواری 7ی کانوونی یەکەمی 2020، چەند بڕیارێکی بۆ هەموارکردنی بڕوانامەی فەرمانبەران دەرکردووە.

 

بەگوێرەی ڕێنماییەکەی وەزارەتی دارایی، "ئەو فەرمانبەرانەی کە ئێستا درێژه بە خوێندنی ئێواران دەدەن لە دوای دەوامی فەرمی، پێویستە ڕەزامەندی وەزارتەکەیان هەبێت بۆ تەواوکردنی خوێندنەکەیان، بە بێ ڕەزامەندی وەزارتەکەیان هەموارکردنی بڕوانامەیان بۆ ناکرێ".

 

ئاماژە بەوەش کراوە، "ئەو فەرمانبەرانەی کە بە مۆڵەتی خوێندن، یان لە خوێندنی ئێواران دوای دەوامی فەرمی، بڕوانامه بە دەست دەهێنن، دوای ڕاست و دروستی بڕوانامەکانیان پێویستە بڕوانامەکەیان لەگەڵ پسپۆڕی فەرمانگەکەیان بگونجێت، به پێچەوانەوە بۆیان هەموار ناکرێ".

 

هەر بەگوێرەی نوسراوەکە، لە پاش دەرچوونی ئەو ڕێنماییە بۆ تەواوکردنی خوێندنی ئێواران لە دوای دەوامی فەرمی، دەبێت فەرمانبەرەکە سەرەتای دەستپێکردنی بە خوێندن ڕەزامەندی وەزارەتەکەی وەربگرێت، بۆ درێژەدان بە خوێندنەکەی، بە پێچەوانەوە بڕوانامەکەی بۆ هەژمار ناکرێ.