گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێشەیەکی گەورە

’’بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە کێشەیەکی گەورە دروست بووە’’

2020.12.20 - 11:17
App store icon Play store icon Play store icon
’’بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە کێشەیەکی گەورە دروست بووە’’

ناس کورد-

لەگەڵ بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی کاریگەری زۆر لەسەر بازاڕ و کاری بازرگانان دروستبووە بەجۆرێک دوکاندار ئامادەنیە پارە بۆ بازرگان بگێڕێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرهەم بورهان، بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراو لە کۆمپانیای بورهان (یەکشەممە 20ی کانوونی یەکەمی 2020) بە ماڵپەری ژووری بازرگانیی سلێمانی ڕاگەیاند، "بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار پێش هەموو شتێک زیانی گەورە بە هاووڵاتیان دەگەیەنێت پاشان بە بازرگانان".

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، " لەئێستادا هیچ دوکاندار و خاوەنکارێک کە کاریان لەگەڵدا دەکەین ئامادەنین پارە بگەڕێننەوە بۆ کۆمپانیاکان، چونکە کاتێک دوکاندارەکە کاڵا و شمەکی لە کۆمپانیاکان داگرتووە دۆلار بە 124 هەزار دینار بووە ئێستا دۆلار بە 144 هەزار دینارە دوکاندار ئامادە نیە بەو جیاوازییە پارە بگەڕێنێتەوە، بەوەش ڕاوەستانی بازاڕ روویداوە و نرخیش لەسەر هاووڵاتیان زیاد دەبێت".

 

باسی لەوەشکردووە، " کاری بازرگانی ئێمە لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا هەر بەدۆلارە بۆیە بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخ کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر بازاڕو خاوبونەوەی کاری بازرگانی، هەموو ئەو کاڵایانەی لای دوکاندارەکانە ناچارن بۆ گەڕاندنەوەی پارەکەیان بە دۆلار نرخەکەی زیاد بکەن، بەوەش هاووڵاتیان زەرەرمەندی یەکەم دەبن."

 

دوێنێ شەممە 19ی کانوونی یەکەمی 2020، حکومەتی عێراق بە فەرمی نرخی 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر 145 هەزار دیناری عێراقی جێگیرکرد.

 

بانکی ناوەندیی عێراقیش لە ڕاگەیەندراوێکدا وردەکارییەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، نرخی 100 دۆلار بۆ هاووڵاتیان بەرامبەر 147 هەزار دینار دەبێت.