گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بانکی ناوەندی نرخی کۆتایی دۆلاری بۆ کڕیار ئاشکرا کرد

2020.12.20 - 11:14
App store icon Play store icon Play store icon
بانکی ناوەندی نرخی کۆتایی دۆلاری بۆ کڕیار ئاشکرا کرد

ناس کورد-

بانکی ناوەندی عێراق بەهۆی گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراق، نرخی کۆتایی دۆلاری بۆ کڕیار ئاشکرا کرد کە لە بانک و لقەکانەوە دەفرۆشرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی نوسراوێک کە ئەمڕۆ یەکشەممە (20ی کانونی یەکەمی 2020) لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە دەرچووە و "ناس کورد" کۆپییەکی دەستکەوتووە، نرخی یەک دۆلار بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کراوە؛

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

- وەزارەتی دارایی یەک دۆلار بە 1450 دیناردەفرۆشێت

-بانکە ئەهلییەکان یەک دۆلار بە 1460 دینار دەفرۆشن بە بازاڕەکانی دراوی بیانی

لە بانکە ئەهلی و بازاڕەکانی دراوەکانەوە یەک دۆلار بە 1470 دینار دەفرۆشرێت بە سودمەندی کۆتایی (کڕیاری ئاسایی) 

 

واتە لە کۆتاییدا نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دەبێت بە 147 هەزار دیناری عێراقی.

 

me_ga.php?id=1879