گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

كازمى چی كردووە لە ئەنقەرە: هەشت تەوەرە و سێ گرێ

2020.12.20 - 10:51
App store icon Play store icon Play store icon
كازمى چی كردووە لە ئەنقەرە: هەشت تەوەرە و سێ گرێ

ناس کورد-

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت ئاشكرایكرد، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ئەنقەرە هەوڵیداوە شێوازی پەیوەندی عێراق و توركیا لە پەیوەندی بازرگانییەوە بگۆڕێت بۆ وەبەرهێنان لەچەشنی پەیوەندی عێراق و سعودیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەكە لە ژمارەی ئەمڕۆیدا (20 كانونی یەكەمی 2020) كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، لەزاری هەندێ سەرچاوەی عێراقییەوە باسی لەوە كردووە، "سەردانەکە هەشت تەوەری سەرەکی لەخۆگرتووە کە پەیوەندی بە ئاسایش، ئابوری، وەبەرهێنان، وزە، ئاو، هێڵی شەمەندەفەر، ڤیزا و پارە سڕکراوەکانەوە هەیە، بەڵام لە چەند ساڵی ڕابردووەوە تاوەکو ئێستاش، سێ بابەتی سەرەکی جڵەوی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرەیان گرتووە کە ئەوانیش ئاسایش و ئاو و ئابورین."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

ڕۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، "سەردانەکە لەکاتێکدایە کە هەردوو وڵات بە دەستی قەیرانی قورسی ئابوری، دابەزینی بەهای دراوی ناوخۆیی دەناڵێن، هەروەها قەیرانی شەری پەکەکەش کە سەرئێشەی بۆ بەغدا و شەری بۆ ئەنقەرە دروستکردووە."

 

ڕۆژنامەکە ڕونیشیکردووەتەوە کە "بەغدا ترسی هەیە لە بەشە ئاوی خۆی کە تورکیا کۆنتڕۆڵی کردووە، چونکە دەیەوێت بە زمانی دیبلۆماسی چارەسەری بکات نەک هەڕەشە و گوڕەشەی کەمکردنەوەى ئاڵوگۆڕی بازرگانی."

 

لە سەردانەکەى مستەفا کازمى بۆ تورکیا و دیدارەکەى لەگەڵ ئەردۆغاندا، زیاتر تەوەرى ئاڵۆگۆڕى بازرگانى و چارەسەرکردنى کێشەکانى ئاوى نێوان هەردوو وڵات خراونەتەڕوو، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، لە دیدارەکاندا باسی کێشەکانى نێوان هەرێم و فیدراڵ بەتایبەتى دۆسیەى نەوتی هەرێم نەکراوە.

 

بەگوێرەى زانیارییەکانى ناس کورد کە لە سەرچاوەیەکى ئاگادارەوە بە دەستى خستووە (19ی کانونی یەکەمی 2020)، لە سەردانەکەى پێنجشەممەى ڕابردووى کازمى بۆ تورکیا و دیدارى لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردغان، گرنگترین تەوەرى دیدارەکەیان پرسى ئابورى و ئاڵۆڕى بازرگانى و چەند پڕۆژەیەکى ئایندەیى لە بوارى ئاودا بووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، یەکێکى تر لە تەوەرەکان پرسى ڕێکەوتنى چەند وڵاتێکى ناوچەکەیە لەگەڵ ئیسرائیلدا، ئەمەش واى کردووە تورکیا نەخشەڕیگایەکى تر دابڕێژێت و لەناوچەکەدا لەڕێگەى کرانەوە و ئاڵۆگۆڕى بازرگانى و دروستکردنى ڕێڕەوى ئاوى بۆ بەستنەوەى بەچەند وڵاتانى ناوچەکەوە.

 

سەرچاوەکە وتیشی، باس لە دروستکردنى بەندەرێک کراوە کە تورکیا و چەند ناوچەیەک پێکەوە دەبەستێتەوە و لەڕێگەى بەندەرى فوراتەوە دەکرێت و بە تورکیادا بەرەو ئەوروپا تێپەڕدەبێت.

 

بەوتەى سەرچاوەکە، لەدیدارەکەى نێوان کازمى و ئەردۆغاندا باس لە کێشە و قەیرانەکانى نێوان هەرێم و فیدراڵ نەکراوە بەتایبەت کێشەى فرۆشتنى نەوتى هەرێم و گرێبەستە درێژماوەکانى لەگەڵ تورکیادا هەروەها باس لە کۆمەڵێک کێشەى سیاسى تر پەیوەست بەهەرێمەوە نەکراوە.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى