گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا لە ڕاپەڕین

کۆرۆنا لە سنوری ڕاپەڕین بەرەو کۆتایی هاتن دەچێت

2020.12.20 - 10:30
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆنا لە سنوری ڕاپەڕین بەرەو کۆتایی هاتن دەچێت

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی راپەڕین ڕایگەیاند، ماوەی زیاتر لەهەفتەیەکە هیچ توشبوویەکی کۆرۆنا لەسنورەکەدا تۆمارنەکراوە، دەشڵێت، هۆکارەکەی بۆ بەردەوامی هەڵمەتەکانی هۆشیارکردنەوە و پابەندبوونی هاووڵاتیان دەگەڕێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەراگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین (یەکشەممە 20ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "ماوەی زیاتر لە هەشت رۆژە هیچ توشبوویەکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنوری ئیدارەی راپەڕین تۆمارنەکراوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژانە تیمەکانیان لە پشکنین  و هەڵمەتی هۆشیاری هاووڵاتیان بەردەوامن بۆ کەمکردنەوەی بڵابوونەوەی پەتاکە بۆ نزمترین ئاست.

 

بەگوێرەی ئامارەکان تائێستا دوو هەزار و 825 توشبووی کۆرۆنا لەسنوری ئیدارەی راپەڕین تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش 229 توشبوویان گیانیان لەدەستداوە.

 

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەگشتی لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان ئاماری ڕۆژانەی توشبوون بە کۆرۆنا دابەزیوە.