گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

هەڵوێستی سەرکردە سیاسییەکان پێش دوو هەفتە لە بەرزکردنەوەى نرخی دۆلار ئاشکرا دەکرێت

2020.12.20 - 10:15
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستی سەرکردە سیاسییەکان پێش دوو هەفتە لە بەرزکردنەوەى نرخی دۆلار ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد-

سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە عێراق هەڵگرتنی پاڵپشتیی حکومەت لە دینار و دابەزاندنی بەهاکەی بە هەڵە ناو دەبات و هۆشداریش دەدات لە ڕاوەستانی کارگە ناوخۆییەکان، دەشڵێت، بڕیارەکە دەبێتە مایەی زیادکردنی ڕێژەی ئەوکاسانەی کە لە ژێرهێڵی هەژاریدا دەژین، ئەگەرحکومەت ڕێکاری پێویست نەگرێتە بەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی بەرەی تورکمانی کە هاوکات سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤیشە لە پەرلەمانی عێراق لە بابەتێکیدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە فەیسبوک (20ی کانونی یەکەمی 2020) کە "ناس کورد" بینوویەتی ئاماژەی بەوەکردووە،"دابەزاندنی بەهای دینار و فرۆشتنی دۆلارێک بە 1450 لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراق بە شێوەیەکی کتوپڕ هەڵەیە، ئەو ڕێکارە دەبێت هەنگاو بەهەنگاو بکرێت".


بەوتەی ساڵحی، "پێش دووهەفتە سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان پاڵپشتی ڕاپۆرتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیان کردووە کە تێیدا ڕەتیکردبووەوە ڕەزامەندی بدات لەسەر جێگیرکردنی نرخی دۆلارێک بە 1450 دینارلە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021".


ساڵحی ئەوەشی نوسیوە، "زیادکردنی نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسىەر کاری کارگە ناوخۆییەکان، پێدەچێت ببێت بە هۆکاری ڕاوەستانی بەشێک زۆریان، چونکە کارگەکان کەرەستە سەرەتاییەکان کە پێویستن بۆ بەرهەمهێنانی کاڵاکانیان بە دۆلار دەکڕن، کە ئەوەش وادەکات نرخی بەرهەمە ناوخۆییەکان گرانتربن".

 

سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە عێراق چەند پێشنیازێکی ئاڕاستەی حکومەت کردوو بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەمکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی و داوایکردووە، حکومەت بە هیچ شێوەیەک دەست بۆ کەمکردنەوەى دەرماڵەی فەرمانبەران نەبات و دەڵێت، "هەر هەنگاوێکی لەو شێوەیە لە پەرلەمانی عێراق ڕەت دەکرێتەوە".


ساڵحی داواشیکردووە، "حکومەت مەزادی دراوەکان بخاتە ژێر ڕکێفی بانکە حکومییەکانەوە ولە ژێرچەنگی گەندەڵەکاران ڕزگاری بکات، ولە هەمانکاتیشدا حکومەت کاربکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی داهاتی دەروازە سنورییەکان، ئەنجامدانی مامەڵە داراییەکان بە شێوازی ئەلکترۆنی گەندەڵییەکان قەڵاچۆدەکات".


سەرۆکی بەرەی تورکمانی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، "لە ئێستادا گەلی عێراق پێکهاتووە لەسێ توێژی سەرەکی، ئەوانەى کە لەخوارهێڵی هەژاریدان، ئەوانەی کەلەسەر هێڵی هەژاریدان و ئەوانەی کە داهاتێکی باشیان هەیە، بۆیە دەبێت حکومەت بەهیچ شێوەیەک دەست بۆ دەرامەتی توێژی یەکەم و دووەم نەبات".