ناس کورد-
سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق چەند سیناریۆیەک بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کورتهێنانی بودجەی 2021 دەخاتەڕوو و دەڵێت، ئەگەر حکومەت پەیڕەویان بکات ڕێژەی کورتهێنانەکە دادەبەزێت بۆ 33%دا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەیسەم جبوری، سەرۆکی لیژنەکە لە میانەی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕۆژنامەی "سەباح"ی فەرمی (20ی کانونی یەکەمی 2020) کە " ناس کورد" بە دواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند، "بە پەیڕەوکردنی چەند هەنگاوێک، حکومەت دەتوانێت ڕێژەی کورتهێنان لە بۆدجەی 2021 تا ئاستێکی باش کەم بکاتەوە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
باسی لەوەکردووە، "حکومەت دەبێت بەڵێنەکانی لە ئەنجامدانی چاکسازیی دارایی و ئابوریی جێبەجێ بکات و سیاسەتێکی توندی کەمکردنەوەی خەرجییەکان پەیڕەوبکات بۆ ئەوەی بتوانێت ڕێژەی کورتهێنان لە نێوان 49% بۆ 33%دا قەتیس بکات".
جبوری داواشی لە حکومەت کردووە "بەزووترین کات قەرزە دەرکییەکانی ڕێک بخاتەوە و لەهەمانکاتیشدا هەوڵی زیادکردنی پشکی هەناردەکردنی نەوتەکەی لە ڕێکخراوی ئۆپێک بدات، داهاتە نانەوتییەکانی زیاد بکات و سیستمی وەرگرتنی باج وگومرک بە گوێرەی یاساکانی دەوڵەت بەرەوە پێشەوە ببات".
عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەونیدا ( 19ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "بودجەی ساڵی 2021 بودجەیەکی چاکسازیکارە وکەس ناتوانێت نکۆڵی لەوە بکات".
وتیشی، "بۆ لەمەودا وەزارەتی دارایی دۆلارێک بە نرخی 1450 دینار بە بانکی ناوەندی دەفرۆشێت، بڕیاریشە بانکی ناوەندی بە 1490 دینار دۆلار بیخاتە بازارەوە".