گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا

بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا و مەترسییەکانی

2020.12.20 - 09:04
App store icon Play store icon Play store icon
بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا و مەترسییەکانی

ناس کورد-

نزیکەی هەفتەیەکە جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە بەڕیتانیا بڵاوبووەتەوە و ئەوەی دەزانرێت زۆر خێراترە لە بڵاوبوونەوەدا، زانایانی تەندروستیی ئەو وڵاتەش دەڵێن، دیار نییە دەرمان و ڤاکسینەکان وەڵامدانەوەیان بۆ ئەو جۆرەی کۆرۆنا دەبێت یاخود نا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆتا مانگی ساڵی ڕابردوو، هەواڵی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ووهانی چین بەر گوێی جیهان کەوت، کۆتا مانگی ئەمساڵیش، هەواڵی بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە بەڕیتانیا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا شەوی ڕابردوو (19ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، ئەوەی زانراوە ئەو جۆرەی کۆرۆنا بەشێوەیەکی خێراتر بڵاودەبێتەوە، بەشێوەیەک ئەگەری گواستنەوەی %70-یە.

 

بەگوێرەی ئاژانسی "سکای نیوز"ی ئینگلیزی، (یەکشەممە 20ی کانوونی یەکەمی 2020)، کریس ویتی، گەورە زانای تەندروستیی بەڕیتانی ڕایگەیاند، "23 جیاوازی لەم جۆرە لەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنادا هەیە و هۆشداریمان بە تەندروستیی جیهانی لە بوونی ئەو جۆرە نوێیە و بەردەوامیشین لە لێکۆڵینەوە."

 

بە وتەی پڕۆفیسۆر ویتی، "هیچ بەڵگەیەک نییە کە ئەم جۆرەی کۆرۆنا کوشندەتر بێت وم ڕێژەی مردن بەرز بکاتەوە، ئەوەی تائێستا زانراوە تەنها خێراتر بڵاوبوونەوەیەتی."

 

سەبارەت بە کاریگەرییەکانی لەسەر چارەسەر و ڤاکسینەکانی کۆرۆنا، ئەو زانا بەڕیتانییە دەڵێت، "نازانرێت ئایا چارەسەر و ڤاکسینەکان بۆ ئەو جۆرە نوێیە بەکاردەهێنرێن و کاریگەرییان دەبێت، یاخود نا، بۆ دڵنیابوون لەوە کارەکانمان بەردەوامە."

 

لەلایەکی دیکەوە دەستەی زانستی بایەلۆجیی بەڕیتانی ڕایگەیاندووە، دروستکردنی کاریگەری لەسەر ڤاکسینەکان ئەگەرێکی قورسە، بەڵام ترسی ئەوە هەیە ئەم جۆرەی کۆرۆنا ڤاکسینەکان شکست پێبهێنێت، واتە ڤاکسینەکان بەرگریی لەش لە دژی کۆرۆنا نوێیەک دروست نەکەن.

 

لە بەرامبەردا فێدریکۆ جۆرجی، توێژەر لە زانکۆی بۆڵۆنیا دەڵێت، ئەم دەرمان و ڤاکسینانەی ئێستا کاریان لەسەر دەکرێت و بەرهەمهێنراون، ئەگەری هەیە کاریگەرییان لەسەر هەموو جۆرەکانی کۆرۆنا هەبێت.

 

هەر ئەمڕۆ یەکشەممەش، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، "بەڕیتانیا لە لێکۆڵینەوەکانی لەسەر کۆرۆنا نوێیەکە بەردەوام دەبێت و هەوڵدەدەین هەموو زانیارییەک لەسەر ئەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا بزانین و هەموو وڵاتان لەبارەیەوە ئاگادار دەکەینەوە."