گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاریگەری تەلەفزیۆن لەسەر منداڵ

پزیشکێکى پسپۆڕ کاریگەریى سەیرکردنى تەلەفزیۆن لەسەر ڕەفتارى مناڵان ڕووندەکاتەوە

2020.12.19 - 23:36
App store icon Play store icon Play store icon
پزیشکێکى پسپۆڕ کاریگەریى سەیرکردنى تەلەفزیۆن لەسەر ڕەفتارى  مناڵان ڕووندەکاتەوە

ناس کورد- 

پزیشکێکى پسپۆڕى نەخۆشیەکانى مناڵان ڕایگەیاند، توێژینەوەکان کاریگەرى خراپى زۆر سەیرکردنى تەلەفزیۆنیان بۆ سەر مناڵان سەلماندووە کە شوینکەوتەى خراپی بۆ خۆئامادە کردنیان بۆ قوتابخانە هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەلێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، سەیف سەمیر بەیاتى، پسپوڕى نەخۆشیەکانى مناڵان (19ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاندووە، ژمارەى ئەو کاتژمێرانەى کە پێویستە منداڵ لەماڵەوە بخەوێت پیش هەستانى بۆ قوتابخانە زۆر پەیوەستە بەو ماوەیەى کە بەسەیرکردنى شاشەى ئامێرى ئەلکیترۆنى یاخود شاشەى تەلەفزیۆنەوە بەسەرى دەبات.

 

ئەو پزیشکە هۆشدارى لەبوون و دانانى تەلەفزیۆن لەژوورى نوستنى مناڵان دەدات.

 

بەیاتى دەشڵێت، ئەنجامى توێژینەوە زانستییەکان و ڕاسپاردەکەى بەپێى ڕێنمایەکانى ڕێکخراوى تەندروستیى جیهانی و ڕاسپاردەکانى ئەکادیمیاى ئەمەریکیە بۆ پزیشکى مناڵان کە ڕیگەیداوە مناڵان لەتەمەنى 2 بۆ 4 ساڵان بەسەرپەرشتى دایک و باوکیان تەنها یەک کاتژمێر سەیرى تەلەفزیۆن بکەن ئەوەش بەرنامەیەکى زانستى دەوڵمەندیان بۆ هەڵبژێرن لەوانە  (افتح ياسمسم) ى کۆپى ئەمەریکیەکەى.