گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حیزبەكەی مالیكی هەڵوێستی لە بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار ڕاگەیاند

2020.12.19 - 23:30
App store icon Play store icon Play store icon
حیزبەكەی مالیكی هەڵوێستی لە بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار ڕاگەیاند

ناس کورد-

حیزبی دەعوەی ئیسلامی بەسەرۆكایەتی نوری مالیكی رایگەیاند، گۆڕینی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار كاریگەرییە خراپەكەی بۆ هەژاران و فەرمانبەرانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاگەیەندراوێکی حیزبەكە ئێوارەی (19 كانونی یەكەمی 2020) كە وێنەی لای "ناس كورد" هەیە باس لەوە دەكات، هەنگاوە نوێیەكانی حكومەتی عێراق بۆ دابەزاندنی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار، وڵات ناگەیەنێتە كەناری ئارامی و چارەسەری قەیرانی دارایی سەخت ناكات و كێشە و گرفتی زۆری لێ دەكەوێتەوە.

 

حیزبی دەعوە داوادەكات حكومەت رێگەیتر بدۆزێتەوە كە زیانی كەمتر بێت بۆ چارەسەركردنی كورتهێنان تا دووربێت لە كاردانەوەی توندی خەڵك.

 

پێشتریش موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەعێراق، لە میانەی بڵاوکردنەوەی تویتێک لەهەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر ( 19ی کانوونی یەکەمی 2020) کە"ناس کورد" بەدواداچوونی بۆکردووە، ڕایگەیاند، " بانکی ناوەندی و بانکەکانی دیکەی عێراق دیلی دەستی گەندەڵگاران وگەندەڵیین، بۆیە دەبێت حکومەت و پەرلەمان بە شێوازێکی پسپۆڕانە کاربکەن بۆ ڕزگاکردنی ئەو دامەزراوەیە".  

  

ئەوەشی نوسیوە، "دەستبەرداری حکومەت لە پاڵپشتیکردنی دراوی نیشتیمانی چەکێکی دووسەرەیە و تەنها نابێتە هۆکاری برەودان بە چاکسازی، ئەگەری هەیە وڵات لە قەیرانێکەوە هەڵبداتە ناو قەیرانێکی دیکە، تاکە زەرەرمەندیش لەو دۆخە تەنها قوت و دەرامەتی ڕۆژانەی هاووڵاتیان دەبێت".  

 

ئەمڕۆ ( شەممە 19ی کانوونی یەکەمی 2020) وەزیری دارایی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا  ڕایگەیاند،" بۆ لەمەودا وەزارەتەکەی دۆلارێک بە نرخی 1450 دینار بە بانکی ناوەندی دەفرۆشێت، بڕیاریشە بانکی ناوەندی بە 1490 دینار دۆلار بفرۆشێت وبیخاتە بازارەوە".  

  

وتیشی، "بودجەی 2021 بۆدجەیەکی چاکسازیکارە وکەسیش ناتوانێت نکۆڵی لەوە بکات".  

  

وەزیری دارایی عێراق ڕاگرتنی دامەزراندنی لەساڵی 2021دا ڕایگەیاند و وتی، "تەنها ئەو پلە وەزیفیانە بەدەردەبن لە دامەزراندن کە لە کۆتایی ئەمساڵدا بڕیاری لەسەردراوە".  

  

ئەمڕۆ ( شەممە 19ی کانوونی یەکەمی 2020 ) ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 کۆبووەوە و پەسەندکردن و رەوانەکردنی بۆ پەرلەمان دواخرا بۆسبەی یەکشەممە.