گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیتاڵییەکان: تورکیا سێیەم مەترسیدارترین وڵاتى جیهانە

2020.12.19 - 22:44
App store icon Play store icon Play store icon
ئیتاڵییەکان: تورکیا سێیەم مەترسیدارترین وڵاتى جیهانە

ناس کورد-

ئیتاڵیەکان پێیان وایە، لەدواى هەرییەکە لە وڵاتەکانى چین و ئێران، تورکیا سێیەم مەترسیدارترین وڵاتە لەسەر جیهان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ڕاپرسییەک کە پەیمانگاى لێکۆڵینەوە سیاسییە نێودەوڵەتییەکان و کۆمپانیاى "ئیپسوس" ئەنجامیانداوە، هاووڵاتیان بۆچوونى خۆیان لەسەر مەترسیدارترین دەوڵەتەکان لەسەر جیهان خستووەتەڕوو.

 

بەپێى ڕاپۆرسیەکە، چین مەترسیدارترینە و 27%ى بەشداربووان دەنگیانپێداوە، بەدواى ئەویشدا ئێران دێت و 15%ى بۆچوونى دەنگدەرانى لەسەرە.

 

هەرچى وڵاتى سێیەمە ئیتاڵیەکان پێیان وایە، تورکیا سێیەم مەترسیدارترین دەوڵەتە لەسەر جیهان و 14%ى دەنگەکانى بەدەستهێناوە.