گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کورتهێنانی هەرێم کەمدەبێتەوە

شیکارێک: نرخی نوێی دۆلار کورتهێنانی هەرێم کەم دەکاتەوە بۆ 20%

2020.12.19 - 22:36
App store icon Play store icon Play store icon
شیکارێک: نرخی نوێی دۆلار کورتهێنانی هەرێم کەم دەکاتەوە بۆ 20%

ناس کورد- 

ڕۆژنامەنوسێکى بنکۆڵکار و بەرپرسی ڕێکخراوی نەیریج دەڵێت، بە بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار و بەرزبونەوەى نەوت بۆ سەروو 50 دۆلار حکومەتى هەرێمى کوردستان دەتوانێت بەبێ لێبڕین موچەى فەرمانبەرانى بدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان نوح، ڕۆژنامەنوسى بنکۆڵکار و بەرپرسی ڕێکخراوی نەیریج (شەممە 19ى کانونى یەکەمى 2020) لە هەژماری خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، ئەگەر نرخى نوێى دۆلار جێگیر بکرێت دەبێتە هۆى دابەزینى ئاستى کورتهێنانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە دابینکردنى موچە.

 

باسى لەوەشکردووە، کورتهێنان لە 40%ەوە کەمدەبێتەوە بۆ 20% و ئەگەر نرخى نەوتیش لە سەروو 50 دۆلارەوە بێت ئەوا بەپێى ئەو ژمارانەى حکومەتى هەرێم بڵاویکردووەتەوە دەتوانێت موچەى فەرمانبەرانى بەبێ لێبڕین دابین بکات.

 

سامان نوح ئەوەشى ڕونکردووەتەوە، "ئێمە باس لە ژمارەکانى حکومەتى هەرێم دەکەین کە کەس نییە گومانى لێیان نەبێت، پەرلەمانتاران و بەرپرسان و سەرکردەکان بە ئاشکرا باس لەوەدەکەن کە بەشێکى داهات کە کەم نییە ناچێتە خەزێنەى حکومەتەوە، ئەوەش کێشە گەورەکەیە."