گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دابەزاندنی نرخی دینار

پەرلەمانی عێراق دەتوانێت دژی بڕیاری دابەزاندنی نرخی دینار بوەستێتەوە؟

2020.12.19 - 22:30
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی عێراق دەتوانێت دژی بڕیاری دابەزاندنی نرخی دینار بوەستێتەوە؟

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

پەرلەمانتاڕێکی ڕەوتی سەدرلە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، کەمکردنەوەی بەهای دینار کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەربژێوی هاووڵاتیان عێراق، بۆیە لە پەرلەمان دژ بەو بڕیارە دەوەستنەوە، دەشڵێت، پەرلەمان دەسەڵاتی ئەوەی هەیە ئەو بڕیارە ڕەتبکاتەوە و بەهای دینار بگەڕێنێتەوە سەر نرخی پێشووی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوسەی موحسین، پەرلەمانتاری عێراق لە هاوپێمانێتی سائیروونی سەربە موقتدا سەدر، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ" ناس کورد" (شەممە 19ی کانوونی یەکەمی  2020) ڕایگەیاند، " لەچەند ڕۆژی داهاتوودا وەزیری دارایی و بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی و لایەنە پەیوەندیدارەکان بانگهێشتی پەرلەمان دەکەین لەسەر ئەو ڕێکارەی گرتوویانەتەبەر، چونکە کەمکردنەوەی بەهای دینار کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر بژێوی هاووڵاتیان عێراق، بۆیە دەبێت لەبری پەیڕەوکردنی ئەوهەنگاوە ڕێکاریی دیکە بگیرێتەبەر".

 

وتیشی، "هاوپەیمانێتی سائیروون لە پەرلەمان دژی ئەو بڕیارە دەوستێتەوە، هەر شتێک لەبەرژەوندی هاووڵاتیانی عێراقدا نەبێت ناهێڵین بە ئاسانی تێپەڕبکات،  پەرلەمان دەسەڵاتی ئەوەی هەیە ئەو بڕیارە ڕەتبکاتەوە و بەهای دیناریش بگڕێنێتەوە سەر نرخی پێشووی".



پەرلەمانتارەکەی سائیروونی ئەوەشی وت، " لە ئێستادا لیژنە پسپۆڕیەکانی پەرلەمان بە تایبەتی لیژنەی دارایی و لیژنەی ئابوریی  و بەرهێنان، تاوتوێی ئەو پرسەدەکەن بۆ ئەوەی بزانن تاچەند بڕیاری هەڵگرتنی پاڵپشتیی لە دراوی نیشتیمانی کاریگەری دەبێت لەسەر ئابوریی عێراق وبژیوی هاووڵاتیان".

 

باسی لەوەشکرد، "ئێمە لەپاساوی حکومەت تێدەگەین بۆ هاوێشتنی ئەو جۆرە هەنگاوە کە  خۆی دەبینێتەوە لە دابینکردنی موچەی فەرمانبەران، بەڵام ناکرێت ئەو پرسە ببێتە هۆکاری برزکردنەوەی نرخی شمەک و کاڵا و پێداویستییەکانی  ڕۆژانەی هاووڵاتیان و زیان بگەیەنێت بە دەرامەتی هەژاران".

 

لەبارەی دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی 2021، موحسین وتی، " تائێستا ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر یاساکە نەداوە و چاوەڕێ دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت، دوو مانگ زیاترە بودجە دواکەوتووە، بەڵام لە هەمانکاتیشدا نابێتە هۆکاری دواکەوتنی موچەی فەرمانبەران، موچە فەرمانبەران مسۆگەر کراوە تا ئەوکاتەی بودجە پەسەند دەکرێت".

 

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەونیدا ( 19ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند،" بودجەی ساڵی 2021 بودجەیەکی چاکسازیکارە وکەس ناتوانێت نەکۆڵی لەوە بکات".  

 

وتیشی، " بۆلەمەودا وەزارەتی دارایی دۆلارێک بە نرخی 1450 دینار بە بانکی ناوەندی دەفرۆشێت،بڕیاریشە بانکی ناوەندی بە 1490 دینار دۆلار بخاتە بازارەوە".

 

ئەمڕۆ( شەممە 19ی کانوونی یەکەمی 2020 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 کۆبووەوە و پەسەندکردن و رەوانەکردنی بۆ پەرلەمان دواخرا بۆسبەی یەکشەممە.