گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەترسییەک لەسەر پۆستەکەی بایدن

فۆڕن پۆلیسى: ئەگەرى هەیە بەهۆى ئێرانەوە بایدن پۆستەکەى لەدەستبدات

2020.12.19 - 22:20
App store icon Play store icon Play store icon
فۆڕن پۆلیسى: ئەگەرى هەیە بەهۆى ئێرانەوە بایدن پۆستەکەى لەدەستبدات

ناس کورد- 

گۆڤارێکى ئەمریکى پێى وایە، پەلەکردنى جۆ بایدن، سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئەمریکا بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنى ئەتۆمى لەگەڵ ئێران، ئەگەرى هەیە مەترسى لەسەر پۆستەکەى دروست بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

گۆڤارى فۆڕن پۆلیسى لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئێستا زۆر ڕوونە کە جۆ بایدن هەوڵى گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنى ئەتۆمى لەگەڵ تاران دەدات بە خێراترین شێوە، ئەوەش دواى ئەوەى بە فەرمى پۆستەکەى وەک سەرۆکى ئەمریکا وەرگرت.

 

ئەوەش هاتووە، پەلەکردن بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنى ئەتۆمى دەبێتە هۆى دروستبوونى دابەشبوونێکى فراوان لەسەرەتاى ولایەتەکەیدا، ئەوەش پێویست دەکات بایدن سود لەو تایبەتمەندیانە وەرگرێت کە ئیدارەى ترەمپ پەیڕەوى کرد لە گرتنەبەرى ئەوپەڕى پەستان بۆ سەر تاران و بەکارى بهێنێت بۆ بەدەستهێنانى مەرجى نوێ لە ڕێکەوتنەکە.

 

جاک سۆلیڤان، نوسەر و ڕۆژنامەنوسى ئەمریکى بە گۆڤارەکەى وتووە، لەو کاتەوەى ئەمریکا لە ڕێکەوتنەکە کشاوەتەوە مەترسى زۆر هەیە و ئێران زیاتر لە بەدەستهێنانى چەکى ئەتۆمى نزیک بووەتەوە، یەدەگى یۆرانیۆمى زیادى کردوە و پیتاندنى بەرزکردوەتەوە و ئامێرى بەهێزتر و پێشکەوتوترى دەستکەوتووە.

 

فۆڕن پۆلیسى پێشى وایە، هەڕەشەکانى ئێران نامەیەکن بۆ بایدن کە تێیدا هاتووە "یاخود سزاکان هەڵدەگریت یاخود ڕوبەڕوى قەیرانێکى ئەتۆمى دەبیتەوە کە دەبێتە بەربەست لەبەردەم ویلایەتەکەت".

 

جەختلەوەشکراوەتەوە، زۆرینەى کۆماریەکان و بەشێکى دیموکراتەکانیش دژى بایدن دەوەستنەوە و ڕووبەڕووى هەڵمەتێکى توند دەبێتەوە، بۆیە پێویستە بایدن بە زیرەکییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو مەلەفەدا بکات بەپێچەوانەوە  خۆى دەخاتە بەردەم پرسیارێکى زۆر گرنگ، ئەویش ئەوەیە "سودى چییە ئەگەر گەڕایەوە ڕێککەوتنى ئەتۆمى لەگەڵ ئێران و سەرۆکایەتى لەدەستدا؟".