گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

وەزارەتی دارایی هەرێم نیازی نییە پێش جەژن موچەی مانگی ئادار دابەش بكات

عێراق 27ی مانگ مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

2019.05.19 - 16:39
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق 27ی مانگ مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-وریا حسێن وەزارەتی دارایی عێراق تا 27ی ئەم مانگە مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت، ئەوەش لەكاتێكدایە وەزارەتی داریی هەرێم پلانی نیە مووچە دابەش بكات. . غالب محەمەد پەرلەمانتاری عێراق بەناس كورد-ی راگەیاند"بەپێی ئەو بەدواداچوونەی من كردوومە لەبارەی مووچەوە، تا 27ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت". . بەوتەی غالب محەمەد ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوكاتە لەگەڵ عێراق، بەوپێیەی پێش جەژنی ڕەمەزان عێراق مووچەیەكی دیكە دابەشدەكات، پرسیشی "بەڵام من نازانم هەرێم چی دەكات و بۆچی هاوتای عێراق مووچە دابەش ناكات". . پێشتر سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان تایبەت بە ناس كورد-ی وت "وەزارەتی دارایی و ئابوری هیچ بەرنامەیەكی نییە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران، ئەوان لایەنێكی جێبەجێكاران لەئەگەرێكدا وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان پارە بخەنە سەر حسابی وەزارەتی دارایی ئەوان ئامادەكاری بۆ دەكەن". .