گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکایەتیی هەرێم

ڕاگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە

2020.12.19 - 21:14
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە

ناس کورد-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێكى ليژنه‌ى هه‌ماهه‌نگيى پارێزگاران و پارێزگاكانى عێراق کۆبووەوە جه‌ختى له‌ گرنگيى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرده‌وه‌ و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، شاندە عێراقییەکە سەرسامی خۆیان بە کاری کەرتی تایبەت لە هەرێم دەربڕیوە و هیوایان خواستووە سودی لێببینن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، " ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە 19ی کانوونی یەکەمی 2020) لە هەولێر، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ شاندێكى ليژنه‌ى هه‌ماهه‌نگيى پارێزگاران و پارێزگاكانى عێراق كرد كه‌ له‌ پارێزگارانى به‌غدا، واست و ديوانيیه‌ و ژماريه‌ك له‌ به‌رپرسانى كارگێڕيى ئه‌و پارێزگايانه‌ پێكهاتبوو.

 

ئاماژە بەوەشكراوە، لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جه‌ختى له‌ گرنگيى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرده‌وه‌ و ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى زياترى كارى بۆ كه‌رتى تايبه‌ت له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ پێويست زانى، تاوەكو بتوانێت به‌ شێوه‌يه‌كى فراونتر و كاراتر به‌شدارى له‌ په‌ره‌پێدان و پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى وڵات له‌ هه‌موو بواره‌كاندا بگێڕێت.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، له‌ کۆبوونەوەکەدا دۆخى خزمه‌تگوزارييه‌كان و كار و پرۆژه‌كان له‌ پارێزگاكانى عێراق و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پاريزگاكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى ليژنه‌ى هه‌ماهه‌نگيى پارێزگاران و پارێزگاكانى عێراقه‌وه‌ تاوتوێكرا و تيشکخرايه‌ سه‌ر ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ى له‌ڕووى كارگێڕى و دارايييه‌وه‌ دێنه‌ به‌رده‌م ئه‌نجامدانى كار و پڕۆژه‌كان و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.

 

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی و شاندی میوان "هاوڕابوون كه‌ پارێزگاكان، پێويستيان به‌ شۆڕكردنه‌وه‌ى زياترى ده‌سه‌ڵات و پێدانى ده‌رفه‌تى زياتره‌ به‌ كه‌رتى تايبه‌تى بيانى و ناوخۆيى تاوەکو بتوانن له‌ هه‌موو بواره‌كانى خزمه‌تگوزارى و كار و پرۆژه‌كاندا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كار بكه‌ن و بۆ ئه‌مه‌ مه‌به‌سته‌ ده‌بێت له‌ڕووى ياسايى و كارگێڕييه‌وه‌ پشتيوانى و ئاسانكاريى زياتريان بكرێت و هان بدرێن.."

 

ئاماژە بەوەشكراوە، " شاندى ميوان، سه‌رساميى خۆيان به‌ ئه‌زموونى كه‌رتى تايبه‌ت له‌ هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و هيوايان خواست سوودى لێ ببينن."