گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مردنێکی سەیر

هەولێر؛ لەگەڵ بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی هاوسەرەکەی خۆشی کۆچی دوایی کرد

2020.12.19 - 20:50
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر؛ لەگەڵ بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی هاوسەرەکەی خۆشی کۆچی دوایی کرد

ناس کورد- 

لە گەڕەکێکی شاری هەولێر، لە ڕووداوێکی سەیر و کەم وێنەدا دوای ئەوەی پیاوێک کۆچی دوایی کرد، پاش 25 خولەک و لەگەڵ بیستنی هەواڵەکەدا هاوسەرەکەشی کۆچی دوایی کرد و پێکەوە بەخاکسپێردران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنی هەینی 18ی کانوونی یەکەمی 2020، کاتژمێر 8:00ی شەو لە گەڕەکی سێبەردانی شاری هەولێر، کەسێک بەناوی سەید سدیق مەحمود لەکاتی لەواڕاندنی ئاژەڵ لە گوندێک گیانی لەدەستداوە. 

 

کەسێکی نزیکی سدیق مەحمود کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە "ناس کورد"ی وت، "مام سدیق دوو هاوسەری هەبوو، هیچ نەخۆشییەکی نەبوو و لە دووری دوو هاوسەرەکەی و لە دەرەوە کتوپڕ کۆچی دوایی کرد." 

 

وتیشی، "ئەوەی جێی سەرسوڕمان بوو، کە هەرگیز لە دڵمان دەرناچێت، هەر کە خێزانە گەورەکەی هەواڵەکەی بیست، لەکاتژمێر 8:25 خولەک واتە 25 خولەک دوای مام سدیق، ئەویش کۆچی دوایی کرد." 

 

ئاماژەی بەوەشرد، " هەر ئەو شەوە بەیەکەوە لە تەنیشت یەکتر بەخاکمان سپاردن و هەموو کەسوکارمان تائێستاش سەرمان سوڕماوە لەوە."