گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی دۆلار

نرخی دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕ بەرامبەر دینار بەرزبووەوە

2020.12.19 - 19:13
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕ بەرامبەر دینار بەرزبووەوە

ناس کورد-

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە و لەکاتی داخستنی بازاڕی دراودا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عیراق بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و 100 دۆلار گەیشتە 138 هەزار دینار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێشتر و لە پاشنیوەڕۆدا، 100 دۆلار بەرامبەر 134 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا.

 

بەرزبوونەوەکە لەکاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ، عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق 100 دۆلاری لە بەرامبەر 145 هەزار دینار جێگیرکرد.

 

زیاتر بخوێنەرەوە: لێدوانی فەرمی وەزیری دارایی عێراق لەبارەى نرخی دۆلار: بەرزدەبێتەوە

 

لەدوای ئەوەش، بانکی ناوەندیی عێراق وردەکاری نرخەکانی دۆلاری بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، نرخی 100 دۆلار بۆ هاووڵاتیان بەرامبەر 147 هەزار دینار دەبێت.