گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە.. لە بانکی ناوەندییەوە

بانکى ناوەندى نرخى 100 دۆلاری بۆ هاووڵاتیان دیارى کرد

2020.12.19 - 17:27
App store icon Play store icon Play store icon
بانکى ناوەندى نرخى 100 دۆلاری بۆ هاووڵاتیان دیارى کرد

ناس کورد-

دواى ئەوەى وەزارەتى دارایى نرخى 100 دۆلارى ئەمریکى بە 145 هەزار دینار دیاری کرد، بانکى ناوەندیى عێڕاق ئاشکرایکرد، نرخى 100 دۆلار بۆ هاووڵاتیان 147 هەزار دینارە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بانکى ناوەندیى عێراق (شەممە 19ى کانونى یەکەمى 2020) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، نرخى یەک دۆلارى ئەمریکى بۆ نوسینگەکانى مامەڵەکردن بە نرخى دۆلارەوە 1460 دینارە "واتە 100 دۆلار بەرامبەر 146 هەزار دینارە".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هەروەها نرخى یەک دۆلار بۆ هاووڵاتیان 1470 دینارە "واتە نرخى هەر 100 دۆلارێک بۆ هاووڵاتى 147 هەزار دینارى عێڕاقییە".

 

ئەمەش دواى ئەوەدێت، پێشتر عەلى عەلاوى، وەزیرى دارایى عێراق ڕایگەیاند، نرخى هەر 100 دۆلارێک دەکەن بە 145 هەزار دینارى عێڕاقى.