ناس کورد-
لەدوای کاردانەوەی هاووڵاتیان و ناڕەزایی دەربڕین بەهۆی دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار، هێزێكی ئەمنیی زۆر لەبەردەم بینای بانكەکە و ژمارەیەك فەرمانگەی تری حكومی لە بەغدا بڵاوەی پێكراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نوسینگەی راگەیاندنی فەرماندەیی هێزەكانی پاراستنی یاسا لە راگەیەندراوێكدا (شەممە 19ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "هێزەکانمان لە بەردەم بینای بانكی ناوەندیی عیراق و لە گۆڕەپانی فیردەوس و بەردەم بینای وەزارەتی كارەبا و سەندیكای ئەندازیاران بڵاوكراونەتەوە."
بڵاوەپێکردنی ئەو هێزانە لەکاتێکدایە، دابەزاندنی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار ناڕەزایی لای هاووڵاتیان دروستکردووە و بە زیانی هاووڵاتیان ناودەبرێت، ئەگەرچی نوسینگەکە هیچ ئاماژەیەکی بە هۆکاری بڵاوکردنەوەی ئەو هێزانە نەکردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، لە بودجەی 2021، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 145 هەزار دینار دیاریکراوە و بانکی ناوەندیش وردەکاری نرخەکەی بڵاوکردەوە