گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

حکومەتی عێراق: لەگەڵ هەرێم ڕێککەوتین

2020.12.19 - 16:09
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی عێراق: لەگەڵ هەرێم ڕێککەوتین

ناس کورد-

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان گەیشتووینەتە ڕێککەوتن لەسەر بودجەى ساڵی 2021 و لەئێستادا لەگەڵ شاندەکەى سەرقاڵی گفتوگۆی شایستە داراییەکانیان دەکەین."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

 

عەلى عەلاوى وەزیرى دارایى عێراق (شەممە 19ى کانونى یەکەمى 2020) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا باسى لەوەکرد، لەگەڵ هەرێمى کوردستان دەربارەى پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021 گەیشتووینەتە ڕێککەوتن و ئێستا چاوەڕێى دەنگدانین لەسەر پرۆژە یاساکە."

 

جەختیلەوەشکردەوە، ئەو وەفدەى هەرێم کە ئێستا لە بەغدایە گفتوگۆ لەسەر پشکیان لە پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2020 دەکەن.

 

عەلى عەلاوى هێماى بۆ ئەوەشکردووە، ڕێککەوتنەکە لەگەڵ وەفدى کورد لەسەر ڕادەستکردنى نەوت بەرامبەر ڕادەستکردنى پشکى هەرێمە لە بودجە.