گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانی فەرمی وەزیری دارایی عێراق لەبارەى نرخی دۆلار: بەرزدەبێتەوە

2020.12.19 - 16:01
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی فەرمی وەزیری دارایی عێراق لەبارەى نرخی دۆلار: بەرزدەبێتەوە

ناس کورد-

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، ڕاگەیەنراوێک بڵاودەکەنەوە کە تێیدا نرخی دۆلارێک بە 1450 دیناری عێراق جێگیر دەکرێت، واتە 100 دۆلار بەرامبەر دەبێت بە 145 هەزار دینار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

عەلی عە لاوی ، وەزیری دارایی عێراق لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ( 19ی کانوونی یەکەمی 2020)  ڕایگەیاند، "بودجەی ساڵی 2021 بودجەیەکی چاکسازیکارە و کەس ناتوانێت نەکۆڵی لەوە بکات، ڕەتیشدەکەینەوە ڕەشنوسی پرۆژە  یاساکە دزەی پێکرابێت، ئەو قسانەی لەو بارەیەوە کراون دوورن لە ڕاستییەوە".

عەلاوی وتیشی، "بۆ لەمەودا وەزارەتی دارایی دۆلارێک بە نرخی 1450 دینار بە بانکی ناوەندی دەفرۆشێت، بڕیاریشە بانکی ناوەندی بە 1490 دینار دۆلار بخاتە بازارەوە".

 

ئەوەشی خستەڕوو، " لایەنە سیاسییەکان و کوتلەکانی ناو پەرلەمان پێشتر ئاگاداری ئەو ستراتیژە بوون کە حکومەت بەنیازبووە پەیڕەوی بکات".

 

وەزیری دارایی عێراق ڕاگرتنی دامەزراندنی لەساڵی 2021دا ڕایگەیاند و وتی، "تەنها ئەو پلە وەزیفیانە بەدەردەبن لە دامەزراندن کە لە کۆتایی ئەمساڵدا بڕیاری لەسەردراوە".

 

ئەمڕۆ( شەممە 19ی کانوونی یەکەمی 2020 ) ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 کۆبووەوە و پەسەندکردن و رەوانەکردنی بۆ پەرلەمان دواخرا بۆسبەی یەکشەممە.