گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

پەرلەمانتارێک قسەی شاندی هەرێم لەبارەی ڕادەستکردنی نەوت ئاشکرا دەکات

2020.12.19 - 15:41
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک قسەی شاندی هەرێم لەبارەی ڕادەستکردنی نەوت ئاشکرا دەکات

ناس کورد-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵیت، هەڵەکان دەربارەی نەوتی هەرێم لە گفتوگۆکانی سەردەمی دەستوری عێراقەوە دەستپێدەکەن و ئەو شاندەش کە ئێستا لە بەغدایە لەبارەی ڕادەستکردنی نەوت وتویانە بریاری ڕادەستکردنی نەوت لەدەسەڵاتی ئێمە گەورەترە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە پەیجی خۆی لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (19ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاندووە، ئەگەر عێراق ئامادەبێ مەلەفی نەوتی هەرێم بە ئیلتزامەکانیەوە وەربگرێت بەڵایەکی گەورە لە کۆڵ خەڵکی کوردستان دەبێتەوە. ئەوەشی وتووە "هەڵەکان دەربارەی نەوتی هەرێم لە گفتوگۆکانی سەردەمی دەستوری عێراقەوە دەستپێدەکەن".


هۆشیار عەبدوڵا کە پەرلەمانتار فراکسیۆنی گۆڕانە لەبارەی دەسەڵاتی شاندی هەرێم کە بەسەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی 10 رۆژە لە بەغدایە و لە هەوڵی چارەسەرکردنی پرسی ناردنی بودجەو مووچەی هەرێمی کوردستانە، ئاشکرایدەکات، "ئەو وەفدەی ئێستا لە بەغدایە لەبارەی پرسی ڕادەىستکردنی نەوت، گوتویەتی بریاری رادەستکردنی نەوت لەدەسەڵاتی ئێمە گەورەترە".