گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری و زانیاری

حەبی ڤیاگرا چ پەیوەندییەکی بە ڤاکسینى کۆرۆناوە هەیە؟

2020.12.19 - 11:58
App store icon Play store icon Play store icon
حەبی ڤیاگرا چ پەیوەندییەکی بە ڤاکسینى کۆرۆناوە هەیە؟

ناس کورد-

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەیەکی بەریتانی، یەکێک لەو کۆمپانیایەى کە چارەسەرى ڤیاگراى بۆ لاوازى سێکسى پیاوان داهێناوە، ڕۆڵى لە بەرەوپێشبردنى ڤاکسینى دژە کۆرۆناشدا هەبووە و سەرقاڵى دۆزینەوەى چارەسەرێکى خێراشە بۆ پەتاکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى دەیلى ستاری بەریتانی لە ڕاپۆرتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، یەکەم تاقیگە و کۆمپانیا کە چارەسەرى ڤیاگراى دۆزییەوە لەهەمان کاتتدا لە دۆزینەوەى چارەسەرى ڤایرۆسى کۆرۆناشدا سەرکەوتوو بووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

کۆمپانیاى pfizerى دروستکەرى حەبى ڤیاگرا ڕایگەیاندووە، سەرکەوتوو بووە لە پێشخستنى ڤاکسینێک لەدژى کۆرۆنا کە لەڕێگەى کۆکردنەوەى پێداویستییە سەرەکییەکانەوە بووە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى سارس لەساڵى 2003 پێشخراوە.



ئەوەش خراوەتە ڕوو، ساڵى 1997 تیمێکى توێژەرانى سەر بەو کۆمپانیایە توانییان چارەسەرێک بەناوى ڤیاگرا کە ناوى یەکێکە لە زاناکان دابهێنن بۆ چارەسەرکردنى لاوازى ڕەپبوون لە پیاواندا.

 

هەر بەپێى ڕۆژنامەکە، تیمەکە لەسەرەتاى مانگى ئادارى ڕابردووەوە لەڕێگەى پێدانى چەندین زانیارى گرنگەوە هاریکارى پێشخستنى ڤاکسینى فایزەریان کردووە. 

 

ڕۆژنامەکە باسى لەوەش کردووە، لەئێستادا هەوڵەکانى جیهان بۆ بەردەستخستنى ڤاکسین زیاترە و ژمارەیەکیش لەزاناکان سەرقاڵى دۆزینەوەى چارەسەرى خێران.


لەئێستاشدا تیمێکى ترى ئەو کۆمپانیایە ئومێد دەکەن توێژینەوەکانیان ببێتە هۆى چارەسەرێکى سەرکەوتوو بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەجیهاندا و ڕاشى گەیاندووە، ئەو چارەسەرەى کە پێشیان خستووە ڕێگرى لەگەشەى ڤایرۆسەکە دەکات و جەستەش بەهێز دەکات بەرەنگارى پەتاکە بکات.