ناس کورد-
ژمارەیەک خۆپیشاندەرى فەڵەستینى بە بەرد فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى ئیسرائیلیان خستەخوارەوە و تێکیان شکاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئیسرائیلییە کارى وێنەگرى و ڕشتنی گازی فرمێسکڕێژ بووە، بەڵام بەپێى گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە چالاکانى فەڵەستینى لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاویان کردووەتە و و "ناس کورد" بینویەتى (19ى کانونى یەکەمى 2020)، چالاکانی فەڵەستینی لە ناوچەکانى خۆرئاوا توانیوویانە بە بەرد فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى ئیسرائیلى بەبەرد بخەنە خوارەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هاوکات لەڕاگەیەنراوێکدا سوپاى ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، سەربازەکانیان وێنەى فڕۆکە تێکشکاوەکەیان گرتووە و ترسیان لەدزە پێکردنى هیچ زانیارییەک نییە کە فڕۆکەکە تۆمارى کردبێت.
ڕۆژنامەى یەدیعوتى ئەحرینۆتى ئیسرائیلى بڵاوى کردووەتەوە، دوێنێ دواى نوێژى هەینى لە گوندى کەفر قدوم پێکدادان لەنێوان چالاکانى فەڵەستین و سوپاى ئیسرائیلدا دروستبووە و دواتر فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان گازى فرمێسک ڕێژى ڕژاندووەتە سەر خۆپیشاندەرانى فەڵەستینیدا و دواتر خۆپیشاندەران ئەو فڕۆکەیە کە کارى وێنە وڤیدیۆگریشى کردووە بەبەرد خستووەتە خوارەوە.
شبان فلسطينيون يتمكنون من إسقاط وتحطيم طائرة تصوير "درون" تابعة لجيش الاحتلال خلال المواجهات التي شهدتها بلدة كفر قدوم شرق قلقيلية pic.twitter.com/kSTBWlNZaN
— وكالة شهاب للأنباء (@ShehabAgency) December 18, 2020