ناس کورد-
کۆمپانیاى هێڵى ئاسمانیی گشتیی عێراق کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانى سەر بە وەزارەتى گواستەوە لەم مانگەدا زیاتر لە 18 ملیۆن دۆلار قازانجى کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ناسر حوسێن شەبلى، وەزیرى گواستنەوەى عێراق (19ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاندووە، بەپێى ڕاپۆرتى مانگانەى کۆمپانیاکە بەرەو پێشچوونى باشى لەکارەکانیدا بەخۆیەوە بینیووە کە لەماوەکانى ڕابردوودا قەیرانەکانى کۆرۆنا کاریگەرى زۆرى کردبووە سەر.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ڕۆژى پێنجشەممەى ڕابردوو یەکەم فڕۆکە لە بەغداوە بەرەو شارى دۆسڵدۆرفى ئەڵمانیا فڕى کە ئەوە یەکەمجارە لەدواى ڕاگرتنى ئەو گەشتە بۆ ماوەیەکى دوورودرێژ دەستپێبکاتەوە.