گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

حكومەت و پەرلەمان دەتوانن چی بكەن بۆ نرخی دۆلار؟

2020.12.18 - 23:36
App store icon Play store icon Play store icon
حكومەت و پەرلەمان دەتوانن چی بكەن بۆ نرخی دۆلار؟

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، بانکى ناوەندى عێراق دەسەڵاتى دیاریکردنى نرخى دۆلارى بەرامبەر دینار هەیە و پەرلەمان و حکومەت ناتوانن لەبڕیارەکانى بگۆڕن مەگەر خۆى پاشگەزبێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەمیانەى ڕونکردنەوەیەکیدا لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئەحمەد حاجى ڕەشید ئەندامى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق (18ى کانونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، بەپێى یاساى بانکى ناوەندى ژمارە (56)ى ساڵى 2004 و هەموارکراوەکانى پێناسەى بانکى ناوەندى کردووە بەم شێوەیەى لاى خوارەوە:

 

(بانکى ناوەندى عێراقى خاوەنى سەربەخۆیەتى خۆیەتى لەو هەنگاوانەى کە بۆ مەبەستى گەیشتنە ئامانجەکانى و ڕاپەڕاندنى ئەرکەکانى دەیانگرێتە بەر و بەپێى یاساش مایەى لێپرسینەوەیە، بانکى ناوەندى هیچ زانیارییەک لە هیچ کەس و لایەنێک وەرناگرێت بەلایەنە حکومیەکانیشەوە، جگە لەدەقێکى تر بێجگە لەم یاسایەدا هاتبێت و دەبێت ڕێز لەسەربەخۆیەتى بانکى ناوەندى بگیردرێت و هیچ کەس و لایەنێک هەوڵ نادات کاریگەرى بەشێوەیەکى ناڕەوا بخاتە سەر ئەندامى هەر دەستەیەک لەسەرچاوەکانى بڕیارەوە بۆ سەر بانکى ناوەندى و هیچ کەس و لایەنێک بۆیان نیە دەستوەردان لەچالاکیەکانى بانکەکەدا بکەن).

 

ئەو ئەندامەى لیژنەى دارایى دەشڵێت، لەڕوانگەی ئەو پێناسەوە ئەگەر نرخی دۆلاری لە بەرانبەر دیناردا دیاری کرد ئەوا هیچ دەسەڵاتێکی دیکە وەک ئەنجومەنی وەزیران یان پەرلەمان ناتوانن ڕێگری لێ بکەن و پێویستیشی بە ڕەزامەندی هیچ کامیان نییە . 

 

ئەحمەد حاجى ڕەشید باسى لەوەش کردووە، لەساڵی 2015دا لە یاسای بوجەدا دەقێکیان نوسیووە بۆ  دیاریکردنی بڕی خستنە بازاڕی دۆلار بە50 ملیۆن دۆلار ،هەر زوو دادگای فیدراڵی هەڵیوەشاندەوە و کۆمەڵەى دارایی جیهانیش هۆشداریدا لەو هەڵوێستە.

 

ئەو پەرلەمانتارە کوردە جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، لەئێستادا کەبانکی ناوەندی نرخی دۆلار بەرزدەکاتەوە بۆ هەر 100 دۆلار بەرانبەر سەد و چل و پێنج هەزار دینار  پێویستی بەڕەزامەندی پەرلەمان نابێت، مەگەر بانکی ناوەندی خۆی پاشگەز ببێتەوە.