ناس کورد-
لەگەڵ مۆڵەت وەرگرتنى ڤاکسینێکى ترى دژە کۆرۆنا، نرخى نەوت لەبازاڕەکانى جیهاندا لەکاتى داخستندا، هەڵکشانێکى بەرچاوى بەخۆیەوە بینی و نەوتى خاوى برێنت گەیشتە زیاتر لە52 دۆلار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەگەڵ داخستنى نرخدا لەبازاڕەکانى جیهاندا نەوتى خاوى برێنت 50 سەنت بەڕێژەى 1% بەرزبویەوە و گەیشتە 52.02 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک و ئەوەش بەرزترین ئاستە کە لەمانگى ئادارى ڕابردووە و ئەو ئاستەى بەخۆیەوە نەبینیوە.
هاوکات نرخى نەوتى خاوى تەکساس بەرێژەى 46 سەنت بەرزبوویەوە و گەیشتە 48.82 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەوەش ئاستێکە لە مانگى شوباتى ڕابردووەوە تۆمار نەکراوە.
لەعێراقیش ، نرخى نەوتى خاوى سوکى بەسڕەش گەیشتە 52 دۆلار و 74 سەنت.
لاى خۆشیەوە کۆمپانیاى ڕیستارد ئینرژى دەڵێت، نرخەکانى نەوت لەم دۆخەدا زۆر باشە و گەشەى بازاڕ ناوەستێت.