گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بەرپرسێک قەبارەى هەناردەکردنى شتومەکى ئێرانى بۆ هەرێم ئاشکرا دەکات 

2020.12.18 - 21:44
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێک قەبارەى هەناردەکردنى شتومەکى ئێرانى بۆ هەرێم ئاشکرا دەکات 

ناس کورد- 

حاکمى شارى قەسرى شیرین ڕایگەیاند، ئاستى هەناردەى شتومەک لەرێگەى مەرزى خەسرەوى و پەروێزخانەوە زیادى کردووە و گەیشتووەتە زیاتر لە دوو ملیار دۆلار.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسە فەرمییەکانى ئێران کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، موراد عەلى تاتار حاکمى شارى قەسرى شیرین (18ى کانونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، ئاستى هەناردەکردنى شتومەک لەڕێگەى مەرزەکانى خەسرەوى و پەروێزخانەوە گەیشتووەتە زیاتر لە ملیارێک و 200 ملیۆن دۆلار و هەروەها بەڕێژەى 45% مامەڵەکردنیش بەدراوى بیانى زیادى کردووە و لەڕووى کێشیشەوە بەراورد ساڵى پاردا 65% ڕێژەکەى زیادى کردووە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ژمارەى ئەو بارهەڵگرانەى کە شتومەک هەناردە دەکەن لەرێگەى مەرزى پەروێزخانى فەرمییەوە بەرەو هەرێم دەچن،  گەیشتووەتە زیاتر لە 700 بارهەڵگرى ڕۆژانە و ژمارەى بارهەڵگرەکانیش کە بەرەو عێراق دەچن لەڕێگەى مەرزى خەسرەوییەوە گەیشتووەتە زیاتر لە 300 بارهەڵگرى ڕۆژانە.