گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

پەرلەمانتارێكی سەدر: هەموو لەگەڵ رێككەوتنی بەغداو هەولێرداین بەڵام رێگرێك هەیە

2020.12.18 - 19:52
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێكی سەدر: هەموو لەگەڵ رێككەوتنی بەغداو هەولێرداین بەڵام رێگرێك هەیە

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانى سائیرون ڕایگەیاند، پابەندنەبوونى هەرێم بەڕێککەوتنەکانى پێشوو بووەتە هۆى درەنگکەوتنى ڕێککەوتنى نوێ لەنێوان هەرێم و فیدراڵ.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، سەلام شەمەرى پەرلەمانتارى هاوپەیمانى سائیرون لەپەرلەمانى عێراق (18ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، پابەند نەبوونى بەرپرسانى هەرێم بەهیچ ڕێککەوتنێکى پێشووەوە هەموو پەرلەمانتار و لایەنە سیاسیەکانى خستووەتە بەردەم بەرپرسیارێتیەکەوە کە دەپرسن تاکەى ڕێککەوتن بکرێت و لایەنى دووەم کە هەرێمە جێبەجێیان نەکات..؟

 

دەشڵێت، هەمووان لەگەڵ رێککەوتنى نوێدان لەگەڵ هەرێم بەجۆرێک کە مافى خەڵکى بەشێوەیەکى گشتى تێدا بەرجەستە کرابێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، پابەند نەبوونى هەرێم بەڕێککەوتنەکانى پێشوو بەتایبەت ڕێگە نەدان بەهاوردەکردنى کەلوپەل و بەرهەمگەلێک کە لەناوخۆدا زۆرن و چەندین کارى تر بووەتە هۆى دواکەوتن بەگەیشتنى ڕێککەوتنێکى نوێ لەنێوان فیدراڵ و هەرێمدا.