گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

راگەیەندراوێکى نوێى دارایى پەرلەمان لەبارەى نرخى دۆلارەوە

2020.12.18 - 17:36
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەندراوێکى نوێى دارایى پەرلەمان لەبارەى نرخى دۆلارەوە

ناس کورد-

لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە بانکى ناوەندى ڕێکارى تایبەت بە نرخى دینارى عێراقى دەگرێتە بەر.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراقدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (18ى کانونى یەکەمى 2020) ئاماژە بەوە کراوە "حکومەتى عێراق بەرپرسیارە لە بەرزکردنەوەى بەهاى دۆلار و بانکى ناوەندى لەو کارە بەرپرسیار نییە".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "دزەپێکردنى ڕەشنسوى پڕۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021 کاریگەرى لەسەر بازاڕ و هاووڵاتیان هەبوو.

 

جەختیشکراوەتەوە "ناکرێت دووجار موچەى فەرمانبەران ببڕدریت جارێک بەهۆى بەرزکردنەوەى بەهاى دۆلار و جارێکى تر بە لێبڕینى دەرماڵەکان".