گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

عەبادی بۆ سەدر: ملیارەها دۆلارمان لە كوردستانەوە گێڕایەوە بۆ عێراق

2020.12.18 - 17:36
App store icon Play store icon Play store icon
عەبادی بۆ سەدر: ملیارەها دۆلارمان لە كوردستانەوە گێڕایەوە بۆ عێراق

ناس کورد-

هاوپەیمانی نەسری سەرۆك وەزیرانی پێشوو وەڵامی وتەبێژی تایبەتی موقتەدا سەدری دایەوە لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و لەیەكێك لە بەڵگەكانیدا نمونەی بە نەوتی كوردستان هێناوەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

نوسینگەی راگەیاندنی هاوپەیمانێتییەكە لە بەیاننامەیەكی دورودرێژدا كە وێنەی لای "ناس كورد" هەیە، ئەمڕۆ (18 كانونی یەكەمی 2020) لەوەڵامی وتەبێژی تایبەتی موقتەدا سەدر، سەلاح عوبەیدی، كە رەخنەی لەسەردەمی عەبادی گرتبوو (2014_2018) لەبەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، باس لەوە دەكات ئەوە "لێدوانێكی بێ ویژدانی و دژایەتی راستییە".  

 

لیستەكەی عەبادی لەو نمونانەی باسی كردووە لەبەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی قاچاخە لە رێگەی هەرێمی كوردستانەوە "كە ملیارەها دۆلاری گێڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی عێراق". ئەمەش ئاماژەیە بۆ گێڕانەوەی بیرە نەوتەكانی هاڤانا و بای حەسەنی كەركوك كە نەوتەكەی لە رێگەی كوردستانەوە هەناردەی توركیا دەكرا.