گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

ڤاکسینەکەى کۆمپانیاى مودیرنا مۆڵەتى بەکارهێنانى ئەمەریکاى وەرگرت

2020.12.18 - 16:58
App store icon Play store icon Play store icon
ڤاکسینەکەى کۆمپانیاى مودیرنا مۆڵەتى بەکارهێنانى ئەمەریکاى وەرگرت

ناس کورد-

ڕێکخراوى دەرمان و خۆراکى ئەمەریکا مۆڵەتى بەکارهێنانى بەخشییە ڤاکسینەکەى کۆمپانیاى مودیرنا و بەوەش دەبێتە دووەم ڤاکسین لەسەرتاسەرى جیهان کە مۆڵەتى بەکارهێنان وەردەگرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا لە میانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارى خۆى لە تویتەر (18ى کانونى یەکەمى 2020) رایگەیاند "بەزۆرینەى دەنگ ڕەزامەندى لەسەر بەکارهێنانى ڤاکسینى مودیرنا دراوە و دەستبەجێ دەستدەکرێت بە دابەشکردنى".

 

ئاماژەى بەوەش کرد "زۆرێک لە وڵاتانى ئەوروپا لە نموونەى ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا بە ڤایرۆسە چینییەکە زیانمەند بوون".

 

لێدوانەکەى ترەمپ لە کاتێکدایە کە شەش ڕۆژ بەر لە ئێستا ئەمەریکا دەستى کرد بەدابەشکردنى ئەو ڤاکسینەى کە هەردوو کۆمپانیاى فایزەرى ئەمەریکى و بیونتک-ى ئەڵمانى بەرهەمیان هێناوە ئەمەش دواى ئەوەى لەلایەن ڕێکخراوە ئەمەریکییەکەوە پەسەند کرا و مۆڵەتى بەکارهێنانى وەرگرت.