گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

ئامارى کۆچکردنى هاوڵاتیانى کوردستان بۆ دەرەوەى وڵات ئاشکرا کرا

2020.12.18 - 16:22
App store icon Play store icon Play store icon
ئامارى کۆچکردنى هاوڵاتیانى کوردستان بۆ دەرەوەى وڵات ئاشکرا کرا

ناس کورد-

دەزگایەکى تایبەتمەند بە بوارى کاروبارى ئاوارە و پەنابەران ئامارى کۆچکردنى هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستانى بۆ دەرەوەى وڵات ئاشکرا کرد و ئاماژەى بەوە کرد کە تەنها لەمساڵدا 35 هاووڵاتى لە رێگەى چوون بۆ دەرەوەى وڵات گیانیانلەدەستداوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەمیانەى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کرد، ئارى جەلال سەرۆکى دەزگاى لوتکە بۆ کاروبارى ئاوارە و پەنابەران (18ى کانونى یەکەمى 2020) رایگەیاند "ئەمساڵ 34 هەزار هاوڵاتی داوای مافی پەنابەرییان لەوڵاتانی دەرەوە كردووە و 18 هاوڵاتیش لەڕێگەی ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە".

 

بەوتەى ئارى جەلال، هەر لەمساڵدا 35 هاوڵاتی هەرێم لەڕێگای چوون بۆ ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە و ئەوان توانیویانە تەرمی 18 هاوڵاتی بدۆزنەوە و تەرمی 16 كەسیشیان ڕادەستی كەسوكارەكانیان کراوەتەوە.

 

بەگوێرەى داتاکانى ئەو دەزگایە بەراورد بە ساڵى پار ئامارى کۆچکردنى هاوڵاتیان بۆ دەرەوەى وڵات لە کوردستان زیادى کردووە و ئاماژە بەوە کراوە کە تەنها لەماوەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵدا  34 هەزار کۆچبەر لەوڵاتانی ئەوروپا داوای مافی پەنابەرییان کردوە.

 

لەبەشێکى ترى کۆنگرەکەدا سەرۆکى دەزگاى لوتکە ڕەخنەى لە کابینەى نۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان گرت کە لە بوارى گەڕانەوەى کۆچبەران و ئەوانەى بە هەر هۆکارێک چوونەتە دەرەوەى وڵات هاوکار نەبوون و بەوتەى ئەو لە کابینەکانى پێشوودا هەماهەنگى زیاتر هەبووە.