گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆکوشتنی بەزەیی

’’پەسەندکردنی یاسایەکی سەیر’’.. بە هاوکاری پزیشک کۆتایی بە ژیانی خۆت دەهێنیت

2020.12.18 - 15:44
App store icon Play store icon Play store icon
’’پەسەندکردنی یاسایەکی سەیر’’.. بە هاوکاری پزیشک کۆتایی بە ژیانی خۆت دەهێنیت

ناس كورد-

پەرلەمانی ئیسپانیا پڕۆژەیاسای (خۆکوشتنی بەزەیی) لەڕێگەی وەرگرتنی هاوکاری پزیشکیی پەسەند کرد، یاساکە ئەو  کەسانە دەگرێتەوە کە ماوەیەکی زۆرە بەدەست ئەو نەخۆشیانەوە دەناڵێنن کەچارەسەریان نییە و توشی شەکەتیەکی تەندروستی ڕادەبەدەربوون و بە هاوکاری پزیشک کۆتایی بە ژیانی خۆیان دەهێنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی میدیا جیهانییەکان (هەینی 18ی کانوونی یەکەمی 2020) کە " ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، " پەرلەمانی ئیسپانیا پڕۆژەیاسای (خۆکوشتنی بەزەیی) بەسەرپەرشتی پزیشکیی، بەزۆرینەی دەنگ بەسەند کردووە، بەگوێرەى یاساکە بۆ لەمەودوا ڕێگە بە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دەدەرێت بەبەرنامە دەرمانی کوشندە بدەن بەو کەسانەی کە خۆیان دەیانەوێت کۆتایی بە ژیانیان بهێنن، یاساکەش تەنها ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە ماوەیەکی زۆرە بەدەست ئەو نەخۆشیانەوە دەناڵێنن کە چارەسەریان نییە و توشی شەکەتییەکی  تەندروستیی ڕادەبەدەربوون".

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، "دوای سێ مانگ لەبڵاوکردنەوەی یاساکە لە ڕۆژنامەی فەرمی، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

 

ئاماژەبەوەشکراوە، "پێشتر پەرلەمانی وڵاتی پۆرتوگاڵ کە دراوسێی ئیسپانیایە ئەو جۆرە یاسایەی پەسەند کردووە، بەڵام سەرۆکی ئەو وڵاتە دژ بە یاساکە وەستاوەتەوە و ڕەتیکردووەتەوە واژۆی لەسەر بکات".

 

کوشتنی بەزەیی لەژێر سەرپەرشتی پزیشکدا لەوڵاتانی هوڵەندا، بەلجیکا، کۆڵۆمبیا، کەندا، لۆکسمبۆرگ، سویسرا و ژمارەیەک لە ولایەتەکانی ئەمەریکا لە ئیستادا  کاری پێدەکرێت.