گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بودجە دزەپێکراوەکە تێناپەڕێت

دەوڵەتی یاسا: ئەو بودجەی دزەی پێكرا تێناپەڕێت لە پەرلەمان

2020.12.18 - 15:32
App store icon Play store icon Play store icon
دەوڵەتی یاسا: ئەو بودجەی دزەی پێكرا تێناپەڕێت لە پەرلەمان

 ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک ڕێگەنادەن پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 بەو شێوەیە لە پەرلەمان تێپەڕێت کە   لە ڕەشنووسە دزەپێکراوەکەدا گەڵاڵەکراوە، ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت بەناوی دروشمی چاکسازی ئابوریی پوک و بێبنەما زیاتر دۆخی بژیوی گەلی عێراق  سەختتر بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەنسور بعێجی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا (هەینی 18ی کانوونی یەکەمی 2020) کەوێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند، " ئێمە نابینە هۆکاری سزادانی گەلی عێراق،  ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021، ڕەشنوسێکی کارەستبارە بۆ هاووڵاتیان، بۆیە بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین یاساکە بەو شێوەیە لەپەرلەمان تێپەڕبێت".

 

وتیشی، "دۆخی ئێستای عێراق لەبار نییە بۆ پەیڕەوکردنی ئەو جۆرە سیاسەتە ئابورییە، هاووڵاتیان لە ئێستادا چاوەڕوانی ئەوەن حکومەت لە بودجەی  ساڵی داهاتوودا دەرگای دامەزراندن وگرێبەستەکان بکات بەهەمیشەیی، نەک بڕوات بەو شێوەیە باری سەر شانیان زیاتر قورستر بکات".

 

پەرلەمانتارەکەی دەوڵەتی یاسا داواشی لە حکومەت کردووە، پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانیدا بکاتەوە و ناوەڕۆکی پڕۆژە یاساکەش بە شێوەیەکی گونجاو هەموار بکاتەوە پێش ئەوەی ڕەوانەی پەرلەمانی بکات دەشڵێت، "ئێمە دژبە میلەتی خۆمان ناوەستینەوە لەبەرهەر هۆکارێک بێت".