گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئەردۆگان سێ پێشنیازی ئاڕاستەی کازمی کردووە’’

2020.12.18 - 15:25
App store icon Play store icon Play store icon
’’ئەردۆگان سێ پێشنیازی ئاڕاستەی کازمی کردووە’’

ناس کورد-

سەرکردەیەکی بەرەی عێراقی، ڕایگەیاند، کازمی لە میانەی سەردانەکەیدا تورکیا سێ پێشنیازی لەلایەن ئەو وڵاتەوە  ئاڕاستەکراوە، دەشڵێت، پێشنیازەکان پەیوەندییان بە دۆسییەکانی ئاسایش، ئابوری و ئاوەوە هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەسیل نجێفی، سەرکردە لەبەرەی عێراقی کە هاوکات برای ئوسامە نجێفی، سەرۆکی  بەرەکەیە، لە بڵاوكراوەیەكدا لە پەیجی خۆی "فەیسبوک" ئەمڕۆ (هەینی 18ی کانوونی یەکەمی 2020) کە " ناس کورد"بە دواداچوونی بۆکردووە، ڕایگەیاند، " تورکیا سێ پێشنیازی ئاراستەی کازمی کردووە لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ ئەو وڵاتە".

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، "لە بارەی ئاسایش، تورکیا  پیشنیازی ئەوەی بۆ کازمی  کردووە هاوکاری عێراق بکات لە بەرنگاربوونەوەی ڕێکخراوی داعش و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، لەبواری ئابوریشدا پێشنیازی ئەوەی کردووە هاوکاریی عێراق بکات لە نۆژنکردنەوە و خستنەوەگەڕی هێڵی نەوتی کەرکوک و بەندەری جیهان".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە بواری ئاو، تورکیا پێشنیازی بۆ کازمی کردووە تەکنەلۆژیای نوێ بەکاربهێنرێت بۆ دابینکردنی پێدوایستییە ئاوییەکانی عێراق".

 

ڕۆژی (پێنجشەممە 17ی کانوونی یەکەمی  2020) مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێكی باڵای حكومی سەردانی توركیای كرد و كۆمەڵێك دۆسیەی گرنگی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێكرد، دیارترینیان دۆسیەی پارتی كرێكارانی كوردستان، ئاو و ئابوری بوو.