ناس کورد-
لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆشتی ئاژه‌ڵ دا گرت كه كوشتارگه‌ی سلێمانی مۆری نه‌كردووه و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش داوا لە هاووڵاتیان دەکات ئەو جۆرە گۆشتە نەکڕن کە پشکنینی بۆ نەکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی (هەینی 18ی کانوونی یەکەمی 2020) لەزاری بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كان قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویکردەوە، "لەئەنجامی بەدواداچونی لیژنە هاوبەشەکان بۆ رێگری کردن لە فرۆشتنی گۆشتی نەشیاو بۆخواردن، لەبەردەم مزگەوتەکان و هەردوو گەڕەکی هەواری شار و کانی سپیکە ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆشتی ئاژه‌ڵدا گیراوە کەله‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانیه‌وه پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه و گۆشته‌كه‌شی نه‌كراوه."
وتیشی، "لیژنەکە دەستی بەسەر ئاژەڵێکی سەربڕدراو و (32) ران و دەستدا گرتووە کە خاوه‌نه‌كانیان به‌نیاز بوون بەشێوەیەکی نایاسایی و دور لە ڕێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا ساغی بكەنەوە، بۆیە به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی گۆشته‌كه ره‌وانه‌ی ڤێتێرنه‌ری دەکرێت بۆ له‌ناوبردن."
سه‌رۆكی لیژنه‌كه داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی كڕینی گۆشت له‌و مۆره دڵنیابنه‌وه كه‌له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانیه‌وه رۆژانه له گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه ده‌درێت كه به‌وردی له‌لایه‌ن دكتۆر و كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زای ڤێتێرنه‌رییه‌وه پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه و پاشانیش بۆ گۆشته‌كه كراوه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ناكات، له‌كاتی هه‌بونی گۆشتی بێمۆر له‌ناو دوكانی گۆشتفرۆشه‌كاندا لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگادار بكه‌نه‌وه.