گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باشترین چارەسەر بۆ نرخی دۆلار

وەزیری دارایی ’’باشترین چارەسەر’’ بۆ نرخی دۆلار دەخاتەڕوو

2020.12.18 - 13:44
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دارایی ’’باشترین چارەسەر’’ بۆ نرخی دۆلار دەخاتەڕوو

ناس کورد-

وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، لەپرۆژە یاسای بودجەی 2021 دا بەهای 100 دۆلار بەرانبەر 145.000 دینار دیاریکراوە، ڕاشیگەیاند، دیاریکردنی ئەو نرخە  هاوسەنگی بۆ ئابوریی وڵات دەگەڕێنێتەوە و کاریگەری بەرچاوی دەبێت لە چارەسەرکردنی قەیرانی کورتهێنان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لە میانەی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ماڵپەڕی "ئابوریی نیوز" (هەینی 18ی کانوونی یەکەمی 2020)کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند، "نرخی پێشووی دۆلار کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە بە 1182 دینار بۆ یەک دۆلار دیاریکرابوو، نرخی شێوێندراوە و ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی ئابوریی عێراق نەبوو، ئەو نرخە کاریگەری نەرێنی بوو بۆسەر ئابوریی وڵات، بەجۆرێک هۆکار بووە بۆ هاتنی کاڵاو شمەکی بێ شومار بۆ ناو خاکی عێراق کە ئەوەش وایکردووە کێبڕکێ لەگەڵ کاڵا و بەروبوومە خۆماڵییەکاندا بکات".

 

وتیشی، "بە بۆچوونی ئێمە بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار باشترین چارەسەرە لەم دۆخەدا، بەشێکی زۆری کەرتی وەبەرهێنانی نانەوتی بەوهۆیەوە ڕوویان نەکردووەتەعێراق، نرخی کۆنترۆڵکراوی دۆلار لەلایەن حکومەتەوە بەرانبەر بە دینارلە داهاتوودا ڕەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر بەشێکی زۆر لەکەرتە ئابورییەکانی عێراق.

 

ڕۆژی ( پێنجشه‌ممه‌ 17ی کانوونی یەکەمی 2020)، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق،   ڕاگەیەندراوێکدا له‌باره‌ی دزه‌پێكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، له‌دوو رۆژی داهاتودا له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ره‌شنوسی پرۆژه‌بودجه‌ی 2021 به‌بێ مۆڵه‌ت ده‌ربڕی و راشیگه‌یاند، ئاماده‌كردنی بودجه‌، پرۆسه‌ی ته‌كنیكی ئاڵۆزه‌ كه‌ چه‌ندین وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌ حكومی و ده‌زگاكانی تایبه‌ت به‌ بودجه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تێدایه‌ و پێویستی به‌كاتێكی زۆره‌، ناكرێت به‌ته‌واوی سه‌رجه‌م داتا و ستراتیژ و ئه‌و سیاسه‌ت و بنه‌مایانه‌ی له‌سه‌ری دارێژراون به‌تایبه‌تیش وه‌ره‌قه‌ی سپی بخرێنه‌ڕو.

 

ئەوە لەکاتێکدا کە نرخی نوێی دینار بەرامبەر بە دۆلار لە پڕۆژە یاسای 2021دا بە 1450جێگیرکراوە.