گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە هەولێر کتێبخانەیەک داخرا

بە بڕیاری قائیمقامییەتی هەولێر کتێبخانەیەک داخرا

2020.12.18 - 12:45
App store icon Play store icon Play store icon
بە بڕیاری قائیمقامییەتی هەولێر کتێبخانەیەک داخرا

ناس کورد-

بەهۆی پابەند نەبوون بە بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ و دروستکردنی قەرەباڵغی، لیژنەکانی قائیمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر کتێبخانەیەکیان داخست و خاوەنی کتێبخانەکەش دەڵێت، هەڵمەتێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە ڕایگەیاندراوە، لەگەڵ ئەوەشدا پابەند دەبن بە بڕیارەکەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاشتی شێرکۆ، بەڕێوەبەری کتێبخانەی ئاشتی لەشاری هەولیر (هەینی 18ی کانوونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "دوای ئەوەی دوێنێ پێنجشەممە سیمینارێکمان لە کتێبخانەکەمان ڕێکخست، ئەمڕۆ لەلایەن قائیمقامییەتی هەولێرەوە کتێبخانەکەمان داخرا."

 

وتیشی، "پێیان وتووین هۆکاری داخستنەکە بەهۆی پابەند نەبوونە بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ و دروستکردنی قەرەباڵغییە، هەرچەندە ئێمە دەستکێش و دەمامکمان دابەشکرد لەکاتی سیمینارەکە."

 

بەڕێوەبەری کتێبخانەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هەڵمەتێک دەستپێکراوە بۆ کردنەوەی کتێبخانەکە، بەڵام ئەگەر بڕیارەکەش جێبەجێبکرێت، ئێمە پێوەی پابەند دەبین."

 

سەبارەت بە ماوەی داخستنەکە باسی لەوەکرد، "هێشتا نازانین بۆ چەندێکە، ئەمڕۆ دەوام نییە، ڕۆژی یەکشەممە سەردانی قائیمقامییەت دەکەین و بۆمان دەردەکەوێت."