ناس کورد-
لە گەڕەکێکی شاری هەڵەبجە لە ماڵێکدا تەرمی دوو کەس دۆزرایەوە و بەگوێرەی سەرچاوەکانی پۆلیس، هەردووکیان کوژراون و تاوەکو ئێستاش هۆکاری ڕووداوەکە دیارنییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هەڵەبجە (هەینی 18 کانوونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی تەرمی دوو کەس لە ماڵێکدا کە کوژراون."
وتیشی، تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی داد کراون بۆ لێکۆڵینەوە و کەسی نزیکی یەکترن، جگە لەوە تاوەکو ئێستا هیچ شتێکی دیکە لەسەر ڕووداوەکە ئاشكرا نەکراوە و وردەکاری و هۆکاری ڕووداوەکە دیار نییە.